ئادار 07, 2024 15:00 Asia/Tehran

باڵوێز و نوێنەری هەمیشەی یەکێتی ئوروپا لای ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی جێگیر لە ڤیەننا لە دانیشتنی وەرزانەی ئەنجومەنی حوکمدەران، وتی کە ئەو یەکێتییە هەروا پێبەندە بە جێبەجێکرانی ڕێککەوتننامەی ساڵی١٣٩٤ی هەتاوی و ڕێکاری دیپلۆماتیک بۆ چارەسەریی پرسە چاودێرییەکانی ئێران.

"کارل هالگارد" وتی: یەکێتی ئوروپا پێبەندە بە ڕێکاری دیپلۆماتیک بۆ پرسی ناڤۆکیی ئێران و داوا لە هەموو وڵاتان دەکا کە پاڵپشتیی بکەن لە جێبەجێکرانی بڕیارنامەی٢٢٣١(ساڵی٢٠١٥)ی ئەنجومەنی ئاسایشی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان. ناوبراو بە ئاماژە بە ڕێوشوێنی قەرەبووکەرەوەی ئێران لە ڕێککەوتنی ناڤۆکی پاش چوونەدەری یەکلایەنەی ئەمریکاو ناکارامەیی لایەنە ئوروپییەکان لە جێبەجێکردنی وادەو بەڵێنیەکانیان لەهەمان کاتدا ئیدیعای کرد، ئیران دەبێ بۆ بوژاندنەوەی متمانەی کۆمەڵگای جیهانی، هەنگاوگەلێکی دیاریکراو هەڵگرێ.

ئێران پاش ئیمزای بەرجام(ڕێککەوتنی ناڤۆکی) لەساڵی١٣٩٤ بەئامانجی هەڵوەشاندنەوەی بایکۆتە زاڵمانەکان، وەک وڵاتێکی بەدەربەست، بەڵێنیەکانی بێ هیچ کەم وکوڕییەک جێبەجێ کردو ئەو مەسەلە لە١٦راپۆری ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ئەتۆمی پشت ڕاست کرایەوە بەڵام پاش هاتنی ترامپ بۆ کۆشکی سپی، ئەو بایکۆتانەی بەهۆی ڕێککەوتنی ناڤۆکییەوە هەڵگیرابوون، بەبڕیاری یەکلایەنەی ناوبراو گەڕێندرایەوە.

ئێران هەروەها وەک وڵاتێکی بەدەربەست و بەرپرسیار هەردەم ڕایگەیاندووە کە ئامادەی گرێدانی ڕێککەوتنێکی پاوەجێیە کە بایکۆت وگەمارۆکان بەشێوازێکی گەرەنتیکراو نەهێڵێ و بابەتێک وەک ئامرازی گوشار بۆ بەکارهێنان بەدژ ئێران لە داهاتوودا نەمێنێتەوە.

سەرپەیڤ