کاربەدەستانی نەتەوە یەکگرتووەکان: دۆخی کەرتی غەززە لە کارەساتیش نالەبارترە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i425891-کاربەدەستانی_نەتەوە_یەکگرتووەکان_دۆخی_کەرتی_غەززە_لە_کارەساتیش_نالەبارترە
کاربەدەستانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە دۆخی غەززە لە کارەساتیش نالەباتر و دڵتەزێنترە، پێیداگرت لە سەر پێویستیی دامەزرانی ئاگربڕ بۆ گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان بەم ناوچەیە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئادار 18, 2024 06:30 Asia/Tehran

کاربەدەستانی نەتەوە یەکگرتووەکان بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە دۆخی غەززە لە کارەساتیش نالەباتر و دڵتەزێنترە، پێیداگرت لە سەر پێویستیی دامەزرانی ئاگربڕ بۆ گەیشتنی یارمەتییە مرۆییەکان بەم ناوچەیە.

ستێفان دووجاریک وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی: هەر چەشنە ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە ڕەفەح لە باروودۆخی هەنووکەدا، دواهاتی کارەساتباری بۆ دانیشتوانی ئەم ناوچەیە و هەر هەموو فەلەستینیییەکان دەبێ و کاریگەرییەکی نالەباریش دادەنێتە سەر ڕەوشی مرۆیی. هیوادارین ئەوە ڕوو نەدات. هیوادارین هەموو لایەنەکان لە سەر ئاگربڕ بگەنە تەبایی تا هاتنی یارمەتیی مرۆڤدۆستانەی زیاتر و ئازادکرانی دیلی فەلەستینی و دەستبەسەرکراوی زایۆنی گەرەنیتی بکرێ.

دۆمینیک ئالێن نوێنەری بەرنامەی تەندرووستیی سەر بە ڕێکخراوی نەتەوەکان لە غەززەیش وتی: ئەوەی لە غەززە دەیبینین مۆتەکەیە و لە ئاستی قەیرانێکی مرۆییش گەلێک واوەتر چووە. تا ڕادەیەک کە تووند و تیژی و شەڕ و پێکدادانی ڕاستەوخۆ تێکەڵ کراوە بە زانیاری و گێڕانەوە درۆینە. دیسان پێدادەگرم لەسەر ئەوەی کە ئێمە لە دۆخێکدا پشتمان کردە غەززە کە ڕەوشی ئەم کەرتە نالەباتر لەو شتەی بوو کە باسکردنی هەر گونجاو بێ.