داخوازی مافەوانانی بەریتانی لە حکومەتی لەندەن سەبارەت بە راگرتنی هەناردەی چەک بۆ ئیسراییل
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i426472-داخوازی_مافەوانانی_بەریتانی_لە_حکومەتی_لەندەن_سەبارەت_بە_راگرتنی_هەناردەی_چەک_بۆ_ئیسراییل
زیاتر لە شەشسەد دادوەر، یاسازان و مامۆستای کۆلیژی ماف و مافەوانی لە زانکۆکانی بەریتانیا داوایان لە سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە کرد تا بە راگرتنی ناردنی چەک بۆ ڕژێمی ئیسراییل، پێش بگرێ بە ژینۆسایدکرانی خەڵکی غەززە بە دەستی ئەم ڕژێمەوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 13, 2024 06:30 Asia/Tehran

زیاتر لە شەشسەد دادوەر، یاسازان و مامۆستای کۆلیژی ماف و مافەوانی لە زانکۆکانی بەریتانیا داوایان لە سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە کرد تا بە راگرتنی ناردنی چەک بۆ ڕژێمی ئیسراییل، پێش بگرێ بە ژینۆسایدکرانی خەڵکی غەززە بە دەستی ئەم ڕژێمەوە.

سەرباری داخوازەکانی خەڵکی ئاسایی و مافەوانانی بەریتانیا لە حکومەتی ئەم وڵاتە لەبارەی راگرتنی ناردنی بۆمب و چەکئامێر بۆ ئیسراییل، حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاندووە هیچ شتێک لە پلانی هەناردەکردنی چەک و کەرەستەی جەنگی بۆ ئیسراییل ناگۆڕێت.

مافەوانانی بەریتانی لە نامەکەیاندا بۆ حکومەتی بەریتانیا ڕەوشی غەززەیان بە کارەساتبار وەسف کرد و ئاماژەیان دا بەوەش کە حکومەتی بەریتانیا دەبێ بە کۆتایی هێنان بە ناردنی چەک و کەرەستەی جەنگی بۆ ئیسراییل، خۆی لەم جەنایەتە دوور بخاتەوە.

لەم نامە حەڤدە لاپەڕەییەدا هاتووە؛ حکومەتی بەریتانیا بە بەردەوامکردنی ناردنی چەک و کەرەستەی جەنگی بۆ ئیسراییل و بڕینی یارمەتییەکانی بە ئاژانسی فریاگوزاری و کاردیتنەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە ئاوارە فەلەستینییەکان کە بە ئانڕوا ناسراوە، بەڵێن و ئەستۆگرییە نێودەوڵەتییەکانی بنپێ دەکات.