نیسان 14, 2024 08:58 Asia/Tehran
  • دەسپێکرانی وەڵامی موشەکی ئێران وداکەوتنی بازاڕەکانی ماڵیی لە جیهان

وەڵامی بەربڵاوی موشەکی وخۆفڕی کۆماری ئیسلامی ئێران بە کاروکردەی دەسدرێژکارانەی ڕژێمی زایۆنی، بازاڕەکانی ماڵیی دیجیتاڵ یان توشی کێشە وبەرزونزم کردنی توند کردووە ودراڤەسەرەکیەکانی بازاڕ داکەوتنی توندیان تاقی کردەوە

ڕەمزدراڤی بیت کوێن چەند چرکە دوای دەسپێکرانی وەڵامی ئێران بە کاروکردەی دەسدرێژکارانەی ڕژێمی زایۆنی ، دابەزینی توندی زیاتر لە سەتی هەشت پوینت چواری تاقی کردەوە.نرخی ئەم دراڤە دیجیتاڵە لە نزیک بە ٦٧٠٠٠دۆڵاربۆ٦١٦٢٥دۆڵاردابەزی کە بووەهۆی لەکیس چوونی جیی سەرنجی وەبەرهێنانی بازاڕ لە ماوەی چەنددەقەدا. ڕاپۆرتەکان لە بازاڕەماڵیەکانی جیهان باس لە داکەوتنی توندی ڕەمزدراڤەکان دەکەن . بەپێی داتا بڵاوکراوەکان لەلایەن بازاڕەکانی ڕەمزدراڤی دیجیتاڵ، باێخی بازاڕی جیهانی کرپپتویش سەتی هەشت پوینت نۆزدە دابەزیوە. شارەزایانی ماڵیی دەبێژن تەشەنای ئاڵوزیەکان لە ڕؤژهەڵاتی ناڤین  هۆی لەناچوونی متمانە وڕیسک کردنی نێوان وەبەرهێنەران کەدەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فرۆش لەبازاڕە دیجیتاڵەکان . سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی شەوی شەممە بە دەرکردنی ئاگاداری نامەیەک لە هاوێژرانی دەیان موشەک وخۆفڕبەرەوسەرزەویە داگیرکراوەکان وبنکە وناوەندەکانی ڕژێمی زایۆنی هەواڵی دا. لە ئاگاداری نامەی سپادا هاتووە:لەوەڵام بە جەنایەتە جۆربەجۆرەکانی ڕژێمی زایۆنی لەوان پەلاماربۆ سەر بەشی کۆنسوڵخانەی ئێران لە دەمیشق وشەهیدکرانی کۆڕێک لە فەرماندە ومۆستەشارانی سەربازی وڵاتەکەمان لەسووریا، هێزی هەوافەزای سپا مەبەست وئامانجی دیاریکراوی لە ناوخۆی سەرزویە داگیرکراوەکان بە هاویشتنی دەیان موشەک وخۆفڕ دایە بەرپەلامار.

 

 

سەرپەیڤ