نیسان 14, 2024 18:31 Asia/Tehran
  • دەنگدانەوەی پەلاماری ئێران بۆسەر ڕژێمی زایۆنی لەمیدیا بیانیەکان

دەسپێکرانی پەلاماری خۆفڕانە وموشکیانەی ئێران لەدژی ڕژێمی زایۆنی لەهەمان ساتەسەرەتاییەکان لەگەڵ کاردانەوەی بەربڵاولە میدیابیانیەکان هاوڕێ بوو

.کەناڵی هەواڵی ئین بی سی نێوزی ئەمریکا پەخش کردنی هەواڵەکانی خۆی لە پەلامارەکانی ئێران لە دژی ڕژێمی زایۆنی وەکوو "تۆڵەسەندنەوەی ئێران " پێووشوێن گرت ونووسیی: ئێران پەلاماری کردە سەر ئیسرائیل وئەم پەلامارە ئەگەریی دامەزرانی شەڕی ناوچەی بە دواوە دەبێت. لەدرێژەی ڕاپۆرتەکە بەگیڕانەوە لە کاربەدەستانی حکۆمەتی بایدن وتراوەکە گەمیەشەڕکەرەکانی ئەمریکالەناوچە ئامادەی یارمەتی بە ئیسرائیلن. لەڕاپۆرتەکەدا هەروەها هاتووەکە پەلاماری ئێران، یەکەم جاربوو کە بەشێوەی ڕاستەوخۆ بۆسەر ئیسرائیل ئەنجامی گرت کەپەلاماری ئیسرائیل بۆسەر بینای کۆنسولخانەی ئێران لە دیمەشقی پێتەختی سووریا بووەهۆی شەهیدکرانی ئەندامانی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران وتاران بەڵێنی تۆڵەسەندنەوەی ئە م  پەلامارەی پیشتر ڕاگەیاندبوو. هەواڵدەری ڕوێترزیش لەبارەی پەلامارە دژە ئیسرائیلیەکەی ئێران نووسیویەتی  پەلاماری خۆفڕانەی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل کە چاوەڕوانی دەکرێت لەماوەی چەند کاژێر ئەنجام بوو، لەدوایین ساعەتەکانی ڕۆژی شەممە بە کاتی تاران دەسپێکرا.کەناڵی ئەلجەزیریش نووسیی: سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ڕایگەیاند کە لەئۆپراسیۆنی" وادەی سادق  بەدەیان خۆفڕ ومۆشەک ئیسرائیلی داوەتە بەرپەلامار وئەم کارە بەشێک لە سزاکانی" ئەوجەنایەتانەی ئیسرائیلە کەئەنجامی داون .

سەرپەیڤ