نیسان 17, 2024 07:00 Asia/Tehran

ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بە ئاماژە بەوەی کە کردەوەی سزادەرانەی ئێران لە وەڵامی دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر کۆنسوڵخانەی تاران لە دیمەشق، ئەو وشدارەی دا بە تێلاڤیڤ کە بە پەلاماری تۆڵەکەرانە، ئاگری شەڕ و کێشە لە ناوچەکە بڵێسە پێ نەدات، لەبەر ئەوەی کە شەڕ و گرژی لە ناوچەکە بە سوودی کەس نییە.

جۆزێپ بۆرێل ئەمڕۆ سێشەممە وتی: ڕووداوەکانی ئەمداواییە وەک یاریی شەترەنج وایە کە تێیدا لایەنەکان هێشتا هەموو توانای خۆیان نەهێناوەتە مەیدانەوە و جارێ سەرەتایە. ئیسراییل پەلاماری نوێنەرایەتیی دیپلۆماتیکی ئێران لە سوریای دا و ئێرانیش تۆڵەی کردەوە.

ناوبراو وتی: بەڵام ئێمە وشدار دەدەین بە ئیسراییل کە بەسوودی هەموو لایەنەکانە شەڕێک لە ناوچەکە هەڵنەسێتەوە، چوونکە بێتوو ئەوە ڕوو بدات، بەو مانایە دەبێ شەڕ کۆتایی نایەت. ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا  وتی: ئامانجی سیاسیی یەکێتیی ئەورووپا خۆبواردن لە تەشەنەپێدانی شەڕ و گرژییە.

جۆزێپ بۆرێل بە ڕاگەیاندنی ئەوەی کە ئێران چەن ڕۆژ لەمەوبەر پێش هەڵمەتەکەی دژ بە ڕژێمی زایۆنی وشداری بە ئێمەدابوو ، وتیشی: وەزیری دەرەوەی  ئێران پاش ئەم هێرشە بە منی وت کە ئەوان تەنیا سێرەیان لە دام و دەزگە سەربازییەکان ناوەتەوە. ئەو ڕاشکاوانە وتی کە ئەوە کاردانەوەیەکی بەرتەسککراو بوو. 

سەرپەیڤ