نیسان 17, 2024 06:00 Asia/Tehran

"ئەنوەر ئیبراهیم" سەرۆک وەزیرانی مالیزیا لە کاردانەوە بە وەڵامی بەربڵاوی مووشەکی و درۆنیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە دەسدرێژکارییەکانی ڕژێمی زایۆنی، ئەو وەڵامەی بە کردەوەیەکی یاسایی و هەنگاوێکی ڕەوا وەسف کرد.

"ئەنوەر ئیبراهیم" لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: دوابەدوای ئەو پەلامارە دڕندانەی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر باڵوێزخانەی ئێران لە دیمەشق، تەقاندنی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەلایەن ئێرانەوە بەرەو ئیسراییل کردەوەیەکی ڕەوا بوو. ئەم بەیاننامەیە دوای ئەوەی بڵاوکرایەوە کە "ئەنوەر ئیبراهیم" سەرۆکایەتیی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی مالیزیا بۆ تاوتوێکردنی پەرەسەندنی گرژییەکانی ڕۆژاوای ئاسیای لە ئەستۆدا بوو. سەرۆکوەزیرانی مالیزیا ڕاشیگەیاند: ئیسراییل نابێ لە دووی هیچ تۆڵەکردنەوەیەکی دیکە بێ کە بڵێسە بدات بە ئاگری شەڕ و کێشە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

  "ئەنوەر ئیبراهیم" وتی: کلیلی چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە، چارەسەرکردنی خێرای دۆخی نامرۆڤانەی غەززەیە. بۆیە پێویستە سەرنجی جیهانی بەتەواوەتی و بەبێ لادان، لەسەر غەززە بێت. سەرۆکوەزیرانی مالیزیا ڕاشکاوانە رایگەیاند: پێویستە ئاگربڕێکی بەردەوام هەبێت کە گەیشتنی یارمەتی و هاوکارییە مرۆییەکان بە دەستی خەڵکی غەززە دەستەبەر بکات.

سەرپەیڤ