نیسان 19, 2024 17:30 Asia/Tehran

ڕیابکۆف جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی کە مۆسکۆ و تاران سەبارەت بە پرس و بابەتی جۆراوجۆر لەوان ئاسایشی ئەتۆمی لە پێوەندیدان وتووێژ و راوێژی دوو وڵات لەبارەت ڕووداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زیاتریش دەبێ.

ڕیابکۆڤ شەوی پێنجشەممە وتی: ئێمە و ئێرانییەکان لە بارەی کۆمەڵێک بابەتی بەرفراوان لە پەیوەندیداین.ئاساییە کە گفتوگۆکەمان پرس و بابەتی وەک ئاسایش و ئەمنییەتی ئەتۆمی لەخۆدەگرێت.

جێگری وەزیری دەرەوەی ڕوسیا وتیشی: بەمزووانە دەرفەتی زیاتر دەڕەخسێت بۆ ڕوسیا و ئێران بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و پلانیش دادەڕێژرێ بۆ پەرەپێدانی هەرچێ زیاتری ئەو هەماهەنگییانە.

کازم جەلالی باڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕووسیا هەروەها ڕایگەیاند کە ئەم دوو وڵاتە هاوکات لەگەڵ پەرەپێدانی هەمەلایەنەی پەیوەندییەکان ، بەرەوپێشبردنی هاوکاریی بەرەڤانیش لە بەرنامەی کاریاندایە، جەختی کرد؛ ئەم هاوکارییانە لە ئاراستەی یارمەتیدانی پرۆسەی ئارامی و سەقامگیری ناوچەکەدایە و دژی هیچ وڵاتێک نییە.

سەرپەیڤ