هۆشداری دانی سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان لەبارەی تەشەناسە ندنی ئاڵوزیەکان لەڕۆژهەڵاتی ناڤین
فەرحان حەق جێگری وتەبێژی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لەبیروڕادەربڕینێکدا وتی: ئانتۆنیۆ گۆترێش لەبارەی تەشەنای ئاڵوزیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین هۆشداری داوە وخوازیاری کەمکران وڕاگیران بووە
فەرحان حەق وتی: سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان جەختی کردووە کە ئێمە خوازیاری کاروکردە ی توڵە ئەستینانە نین وبەوڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین سەبارەت بە دەرەنجامە ئاڵوزکاوانەکان هۆشداریمان داوە. گوترێش وتیشی: ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان خوازیاری ڕاگیرانی هەموو کاروکردەی توڵەئەستینانەیە ولەهەموو لایەنەکان داوادەکات کە دان بە خۆدابگرن . ناوبراو بە پیداگری لەسەر کەمکردنەوەی بوعدوڕەهەندەکانی کارەساتی مرۆڤی لەغەززە ، خوازیاری ناردنی یارمەتی زۆرتربۆفەلەستینیەکان لەم کەرتە دا بوو/. فەرحان حەق هەروەها بەڕاگەیاندنی ئەمەکە هەرئێستاکەپێشکەوتنێک لە بواری هاتنی یارمەتیەکان لە ئارادایە وبۆ گەیاندنی یارمەتیەکان بۆ کەرتی غەزە پێویستیمان بە هاوکاری زۆرتر هەیە وتی: ئێمە پیویستیمان بە ئاگربڕلەغەززەولاچوونی هەموو لەمپەرەکان وگەیاندنی یارمەتی بە خەڵکی غەززە هەیە .
.