بۆرێل: نیشانەی شەڕێکی جیهانی دیسانەوە سەری هەڵداوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i426917-بۆرێل_نیشانەی_شەڕێکی_جیهانی_دیسانەوە_سەری_هەڵداوە
بەرپرسی سیاسەتی دەرەکی یەکیەتی ئوروپا بەلەبەرچاوگرتنی دۆخی هەنوکەی جیهان ڕایگەیاند کە نیشانەی شەڕێکی جیهانی دیسانەوە سەری هەڵداوە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
نیسان 29, 2024 08:32 Asia/Tehran

بەرپرسی سیاسەتی دەرەکی یەکیەتی ئوروپا بەلەبەرچاوگرتنی دۆخی هەنوکەی جیهان ڕایگەیاند کە نیشانەی شەڕێکی جیهانی دیسانەوە سەری هەڵداوە.

جۆزێف بۆرێل"ی بەرپرسی سیاسەتی دەرەکی یەکیەتی ئوروپا لە کۆبونەوەی تایبەتی کۆگەی جیهانی ئابوری لە ڕیاز پێداگری کرد کە پێویستە خوو بگرین بە جیهانێکی نوێ و بەرامبەر بە بێ خەمی و دڵنیابوون لە خۆمان بەرپرسایەتیەکی زۆرتر بەئەستۆ بگرین، ئوروپایەکان پێویستە یەکڕیزتر بن چونکە زۆر بچوکن و دەبێ ڕزگارببن لە جیهانێکی خاوەن زلهێز.

بۆرێل هاوکات ئەمڕۆ لە چاوپێکەوتنی لەگەڵ سامیح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر بەچرو پڕی سەبارەت بە دۆخی ڕۆژئاوای ئاسیا قسەی لەگەڵ کرد.

ناوبراو لە پەڕی ئیکسەکەشی دا نوسیویەتی کە لەگەڵ وەزیری دەرەوەی میسر ڕێککەوتوە لەسەر پێویستی کۆتایی هاتنی شەڕەکەی غەزەو گارانتی کرانی دەستڕاگەیشتنی بەتەواوی یارمەتی مرۆیی بە خەڵکی غەزەو هەنگاوهەڵگرتنی شێلگیر بەئاراستەی بەڕێوەبرانی ڕێگەچارەسەری دوو حکومەتی.