لەدوای سەرهەڵدانی باهۆزو لەرینەوەی زەوی لە ئەندۆنیزیا ٥٤ کەس کوژران و بێسەرو شوێن بوون
کاربەدەستانی ئەندۆنیزیا ڕایانگەیاند بەدەیان کەس لە خەڵکی ناوچەی ڕۆژئاوای وڵاتەکەیان لەبەر سەرهەڵدانی باهۆزو لەرینەوەی زەوی کوژراون و بێسەرو شوێن بوون.
کاربەدەستانی ئەندۆنیزیا ڕایانگەیاند کە لەبەر سەرهەڵدانی باهۆزو لەرینەوەی زەوی لە پارێزگەی سووماترای ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە لانیکەم سی و حەوت کەس کوژراون و حەڤدە کەسیش بێ سەرو شوێن بوون.
عەبدولمالیک"ی بەرپرسی ئیکیپی فریاگوزاری پارێزگەی سوماترای ڕۆژئاوا لەو پەیوەندیەدا وتی کە ڕێژنەبارانی بەخوڕی سەرلەئێوارەی شەممە بوە هۆی هۆی هەستانی لافاوو لەرینەوەی زەوی لە سێ دەڤەری پارێززگەی سوماترای ڕۆژئاوای ئەندۆنیزیا.
لەمیانەی مانگی سیپتامردا زۆرتر لە بیست کەس لەدوای هەڵچوونی چیای بۆرکانی مەراپی لە ئەندۆنیزیا گیانیان لەدەست داو بەدوایا چەند هەڵچوون هاتنە ئاراوەو لەدوای هەڵچوونی بورکانێکیکیش لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە کاربەدەستان وریاییان داوەتە خەڵکەکەی کە لە ماڵەکانیان نەیەنە دەر.