ئانڕوا داوای لە ڕژیمی زایۆنیستی کرد کە هەوڵەکانی بەدژی ئەو ڕێکخراوە ڕابگرێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i427893-ئانڕوا_داوای_لە_ڕژیمی_زایۆنیستی_کرد_کە_هەوڵەکانی_بەدژی_ئەو_ڕێکخراوە_ڕابگرێ
کومیسێری گشتی ئاژانسی فریاگوزاری و کاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری ئاوارە فەلەستینیەکان واتە ئانڕوا داوای لە ڕژیمی زایۆنیست کرد کە هەوڵەکانی خۆی بەدژی ئەو ڕێکخراوە ڕابگرێ.
(last modified 2026-07-27T11:28:32+00:00 )
حوزه‌یران 01, 2024 11:12 Asia/Tehran

کومیسێری گشتی ئاژانسی فریاگوزاری و کاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری ئاوارە فەلەستینیەکان واتە ئانڕوا داوای لە ڕژیمی زایۆنیست کرد کە هەوڵەکانی خۆی بەدژی ئەو ڕێکخراوە ڕابگرێ.

فیلیپ لازارینی کومیسێری گشتی ئاژانسی فریاگوزاری و کاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاروباری ئاوارە فەلەستینیەکان واتە ئانڕوا وتی کە شەڕەکەی غەزە بۆتە هۆی بێخەمی ئاشکرا بەرامبەر بە ئەرکی پێسپێردراوی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆوێنە هەڵکوتانە سەر فەرمانبەرانی ئەو ئاژانسە، هەر بۆیە با ئەو شەڕە ڕابگرێ.

لازارینی وتی ئەو پەلامارانە پێویستە ڕابگیرێن و خەڵکی جیهانیش دەبێ هەوڵ بدا بۆ وڵامدەرکردنی هۆکارانی ئەو کارە.

ئاژانسەکەمان پێداگری کرد کە لانیکەم ١٩٢ فەرمانبەری لە غەزە کوژراون و زۆرتر لە ١٧٠ دامەزراوەشی تووشی زیان هاتوون و لەکار کەوتوون.

فێرگەکانی ژێر چاودێری ئانڕواش کاول بوون و ٤٥٠ ئاوارەش لەکاتێکدا کە پەنایان بردبوە بەر قوتابخانەو بیناکانی تری ئاژانسەکەمان وەبەر پەلامار دران و کوژران.