نوێنەری پەرلەمانی ئەورووپا: ڕژێمی ئیسراییل تیرۆریستە
نوێنەری ئیرلەند لە پەرلەمانی ئەورووپا کە تا ئێستا بەجاران ڕژێمی ژینۆسایدکاری زایۆنی لەبەر جەنایەتەکانی لە کەرتی غەززە شەرمەزار کردووە، ڕژێمی داگیرکەری ئیسراییلی بە تیرۆریست ناوبرد.
"میک والاس " لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکسدا بە پێداگری لەسەر ئەوەی کە ڕژێمی جەنایەتکاری زایۆنی تیرۆریستە، نووسی: ڕژێمی ئیسراییل هیچ ڕێزێک دانانێ بۆ مافە نیودەوڵەتییەکان و هەموو ئەوانەش کە پاڵپشتیی ڕژێمی زایۆنی دەکەن، ڕێز دانانێن بۆ یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان.
"میک والاس " پێشتر ڕژێمی ژینۆسایدکاری زایۆنی بە لایەنگری حیزبی نازی و ئادۆڵف هیتلێر، دیکتاتۆری ئەڵمان شوبهاندبوو و لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکسدا وتبووی کە ئێمە ڕادەیەکی زۆر سیاسەتوانمان هەیە کە ئامادەی پشتیوانی کردنی ژینۆسایدەکەی ڕژێمی زایۆنین بە بێ ئەوەی سەرنج بدەنە ئەو هەموو خەرج و بەرج، ئێش و ئازار و کاولکاری و موسیبەتەی کە ئەم ڕژێمە درووستی کردووە.
بە پێی قسەکانی نوێنەری ئیرلەند لە پەرلەمانی ئەورووپا، ئەمریکا و هاوپەیمانە ئەورووپاییەکانی ئێستایش هەر هەمان بیر و بۆچوون و زەینییەتی کۆلۆنیالیستییان هەیە، نژادپەرستن و فەلەستینییەکان لە ئاستی خۆیاندا نابینن.