کرانەوەی بازاڕچەی خێروومەندیی نەتەوە یەکگرتووەکان بە هەوڵی هاوژینانی باڵوێزان و دیپلۆماتەکان لە نیۆیۆرک
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i428028-کرانەوەی_بازاڕچەی_خێروومەندیی_نەتەوە_یەکگرتووەکان_بە_هەوڵی_هاوژینانی_باڵوێزان_و_دیپلۆماتەکان_لە_نیۆیۆرک
دووەم بازاڕچەی خێروومەندیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم ساڵەی زایینیدا بە ئامادەبوونی باڵوێزان و دیپلۆماتەکانی وڵاتانی جۆراوجۆر و هەوڵ و تێکۆشانی هاوژینانیان لە باڵاخانەی ئەم ناوەندە نێودەوڵەتییەدا بەرپا کرا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
حوزه‌یران 05, 2024 11:15 Asia/Tehran

دووەم بازاڕچەی خێروومەندیی نەتەوە یەکگرتووەکان لەم ساڵەی زایینیدا بە ئامادەبوونی باڵوێزان و دیپلۆماتەکانی وڵاتانی جۆراوجۆر و هەوڵ و تێکۆشانی هاوژینانیان لە باڵاخانەی ئەم ناوەندە نێودەوڵەتییەدا بەرپا کرا.

ئەم بازاڕچە خێروومەندییە لە دوێنێ سێشەممەوە بە کاتی خۆجێی و بە هەوڵی باڵوێزان و دیپلۆماتەکانی وڵاتانی جیهان لە باڵاخانەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا لە شاری نیۆیۆرک بەرپاکرا تا دابی جوان و مرۆیی یارمەتیدانی کەسانی ئاتاج و ئاوارەکانی جیهان هەر زیندوو ڕابگیردرێ. 

بازاڕچەی خێروومەندیی نەتەوە یەکگرتووەکان کە دەسپێشخەرییەکە لە لایەن ئانتۆنیۆ گۆتێرێشی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان و هاوژینەکەیەتی، بڕیارە داهاتەکەی ئەمساڵی خەرجی قوربانیانی شەڕ لەوان شەڕی غەززە بکرێ. ئەم بازاڕچەیە دوو بەشی پیشە دەستییەکانی وڵاتان و هەروەها خۆراک و خواردنی تایبەتی هەر وڵاتێک دەگرێتەوە.

کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش هەروەک ساڵانیتر بە هەوڵ و تێکۆشانی نوێنەرایەتیی ئێرانیش لە نەتەوە یەکگرتووەکان و بە بەشداریی چالاکانەی ئەم نوێنەرایەتی و هاوژینانی دیپلۆماتە ئێرانییەکان، بەشدارییەکی بەرچاوی بۆ خستنەبەرچاوی پیشە دەستییەکانی وڵاتەکەمان هەبووە کە زۆر لە لایەن وڵاتانەوە پێشوازی لێ بکرێ.