حوزه‌یران 10, 2024 12:15 Asia/Tehran
  • بۆرێل: ئەم گۆمە خوێنەی غەززە دەبێ خێرا ببڕێتەوە

ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا بە شەرمەزار کردنی جەنایەتەکانی ڕژێمی زایۆنی لە ئۆردوگای نوسەیرات ڕاشکاوانە رایگەیاند کە ئەم گۆمە خوێنەی لە غەززە وەڕێخراوە، دەبێ خێرا کۆتایی بێت و ببڕێتەوە.

جۆزێف بۆرێل وتی: ڕاپۆرتەکان لە غەززەوە پیشاندەری ئەوەیە کە خەڵکی مەدەنی بەشێوەکی دڕندانە و تۆقێنەر لە خاک و خوێن گەوزێندراون و ئێمە ئەم ئۆپەراسیۆنەی ئیسراییل بە تووندی ئیدانە دەکەین. 

راپۆرتەری تایبەتی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان لە فەلەستینی داگیرکراویش وتی: ئازادکرانی دەستبەسەکراوانی ئیسراییلی نابێ قوربانی بوونی زیاتر لە دووسەد فەلەستینی و بریندار بوونی چوارسەد کەسی بێ تاوانی دیکەی لێ بکەوێتەوە و لۆرییەکانی یارمەتیدەر بۆ ئەم جەنایەتە بەکار بێت. فرانچێسکا ئالبانێز وتی: ڕژێمی زایۆنی مەسەلەی دەستبنەسەرکراوانی خۆی کردووە بیانوویەک بۆ شەرعییەتدان بە کوشت و کوشتاری فەلەستینییەکان لە غەززە و برسێتی پێدانیان و لەگەڵ ئەوەش، دەسدرێژی و جەنایەتەکانی دژ بە فەلەستینییەکان لە ناوچە داگیرکراوەکانی دیکەیش زیاتر پەرە پێ دەدات.

هەر لەم پێناوەدا، جێگری سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری مرۆڤدۆستانەیش وتوویەتی کە ئەو کوشتوکوشتارەی لە نوسەیرات ڕوویدا نیشانی دا کە ئاگری ئەم شەڕە تا دێ زیاتر بڵێسە دەستێنێ و ترسناکتر دەبێ. مارتین گریفتیس وتیشی: ئۆردوگای نوسەیرات بۆتە ناوەندی تراژیدیای کەرتی غەززە. 

سەرپەیڤ