حوزه‌یران 11, 2024 11:06 Asia/Tehran

ڕێکخەری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا پێشوازیی کرد لە پەسەنکرانی پێشنووسی بڕیارنامەی ئاگربڕ لە ئەنجومەنی ئاسایشدا.

"جۆزێپ بۆرێل" لە کاردانەوە بە پەسەنکرانی بڕیارنامەی ئاگربڕ لە کەرتی غەززە پێیداگرت: ئێمە پێشوازی دەکەین لە گەڵاڵەی پێشنیاریی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت بە ڕاگرتنی شەڕ لە غەززە و هەردوولایەن بانگ دەکەین بۆ قەبووڵ کردن و جێبەجێ کردنی. بۆرێل هەروەها پاڵپشتی خۆی راگەیاند لە هەموو هەوڵەکان بۆ بنیاتنانەوەی غەززە.

نوێنەری جەزایر لە ئەنجومەنی ئاسایشیش بە پێشوازی لە بڕیارنامەی ئاگربڕ لە کەرتی غەززە ڕایگەیاند کە پشتیوانی دەکەین لە داخوازە یاسایی و دادوەرانەکانی گەلی فەلەستین.

وەزارەتی دەرەوەی مسر لە بەیاننامەیەکدا بە پێشوازی لە بڕیارنامەی پەسەنکراو لە ئەنجومەنی ئاسایش خوازیاری ئاگربڕی هەمیشەیی و گشتداگر لە کەرتی غەزە بوو.

شایانی باسە کە پێشنووسی بڕیارنامەی پێشنیاریی ئەمریکا بە چواردە دەنگی ئەرێنی و یەک دەنگی بێلایەن بۆ ڕزگار کردنی ئیسراییل لە کەرتی غەززە ل، ە کۆبوونەوەی ڕۆژی دووشەممەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا پەسەن کرا. 

سەرپەیڤ