بایدێن: خەریکم کاروباری جیهان ڕادەپەڕێنم، پێویستم بە تاقیکردنەوەی تەندرووسیی دەروونی نییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i429176-بایدێن_خەریکم_کاروباری_جیهان_ڕادەپەڕێنم_پێویستم_بە_تاقیکردنەوەی_تەندرووسیی_دەروونی_نییە
سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاردانەوە بە پەرەسەندنی ڕەخنە و نیگەرانییەکان سەبارەت بە تەندرووستیی جەستە و دەروونیی بانگەشەی کرد کە پێویستی بە هیچ تاقیکارییەکی تەندرووسیی دەروونی نییە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 08, 2024 08:45 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە کاردانەوە بە پەرەسەندنی ڕەخنە و نیگەرانییەکان سەبارەت بە تەندرووستیی جەستە و دەروونیی بانگەشەی کرد کە پێویستی بە هیچ تاقیکارییەکی تەندرووسیی دەروونی نییە.

جۆ بایدێن ، کارنامەی لاوازی خۆی لە یەکەم دیبەیتی سەرۆک کۆماریی ئەمریکا لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی گەڕاندەوە بۆ ماندوو بوونی لەبەرسەفەرە نێودەوڵەتییەکانی.

جیل بایدێنی هاوژینی جۆ بایدێن سەبارتە بە ئەگەری کشانەوەی مێردەکەی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری لەبەر لاواز دەرکەوتنی لە یەکەم دەیبەیتیدا وتی: جۆ بایدێن لە ڕکابەرایەتییە هەڵبژاردەییەکانی ٢٠٢٤دا دەمێنێتەوە.

دوایین ڕاپرسیی سەرانسەری لە ئەمریکا باس لەوە دەکات کە ٧٢%ی خەڵکی ئەمریکا بڕوایان وایە  جۆ بایدێنی تەمەن ٨١ ساڵ لە باری دەروونییەوە لە ئاستێکی پێویستدا نییە بۆ ئەوەی دیسان ببێتەوە سەرۆک کۆمار. ئەنجامی ئەم ڕاپرسییە هەرەها ئەوەش دەردەخاتە کە ٤٩%ی دەنگدەران بڕوایان وایە کە دۆناڵد ترەمپی تەمەن ٧٧ ساڵیش توانای پێویستی بۆ بە سەرۆک کۆمار بوونی نییە.