ته‌مووز 09, 2024 09:45 Asia/Tehran

چاودێری مافی مرۆڤی ئوروپا - مەدیترانە لە ڕاگەیاندراوێک دا ڕایگەیاند کە ڕژیمی زایۆنیست هەروا بەردەوامە لەسەر ڕێگەگرتن لە چوونی بریندارو نەخۆشە فەلەستینیەکان بۆ چارەسەری پزیشکی لەدەرەوەی غەزە.

ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی ئوروپا - مەدیترانە لە ڕاگەیاندراوێک دا ڕایگەیاند کە ڕژیمی زایۆنیست هەروا بەردەوامە لەسەر ڕێگەگرتن لە چوونی بریندارو نەخۆشە فەلەستینیەکان بۆ چارەسەری پزیشکی لەدەرەوەی غەزەو بەردەوامە لەسەر گەمارۆدانی بریندارو نەخۆشەکانی ئەو کەرتەو بەردەگرێ بە چونیان بۆ دەرەوە، لەکاتێکدا کە زۆربەی نەخۆشخانەکانی غەزەی کاول کردوە یان لەکاری خستوون.

ئەو بنیاتە مافی مرۆییە وریایی دا بەرامبەر بە مردنی ٢٦ هەزار فەلەستینی دیکە کە پێویستیان بە چارەسەری پزیشکی خێرا لەدەرەوەی غەزە هەیەو ڕایگەیاند کە لە حەوتی مانگی مەی ڕابردوەوە کە ئەرتەشی داگیرکەری زایۆنیست بازگەی ڕەفەحی گرتوە بەرێکرانی نەخۆش و برینداریش بۆ دەرەوەیب ئەو کەرتە ڕاگیراوە.

لەو ڕاگەیاندراوەی ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی ئوروپا - مەدیترانەدا هەروەها وتراوە کە کرانەئامانجی سیستماتیکی کەرتی غەزە لەلایەن ئەو ڕژیمەوە بۆتە هۆی لەکارکەوتنی سیستمی پزیشکی و داخرانی ٣٤ نەخۆشخانە لەکۆی ٣٦ نەخۆشخانەکەی ئەو کەرتە.

سەرپەیڤ