سەرکوتی توندو تیژی دژبەرانی کۆچبەری لەلایەن پۆلیسی ئیرلەنداوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i429471-سەرکوتی_توندو_تیژی_دژبەرانی_کۆچبەری_لەلایەن_پۆلیسی_ئیرلەنداوە
ژومارەیەک لە دژبەرانی کۆچبەری ئیرلەندا لەگەڵ پۆلیسی ئەو وڵاتە تووشی شەڕ هاتن کە ١٢ کەسیان لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کران
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 17, 2024 10:16 Asia/Tehran

ژومارەیەک لە دژبەرانی کۆچبەری ئیرلەندا لەگەڵ پۆلیسی ئەو وڵاتە تووشی شەڕ هاتن کە ١٢ کەسیان لەلایەن پۆلیسەوە دەستبەسەر کران

ئەو شەڕە لەبەردەرکی ناوەندێک ڕووی دا کە بۆ نیشتەجێکردنی پەناخوازان لە دوبلین تەرخان کرابوو کە بەرلەمەش چەندین شەرو تێکهەڵچوونی دیکە هەر لەو شوێنە ڕوی دابوو.

نارازیانی دژی کۆچبەری لەتەخشت و تەقەمەنیان لە پۆلیس گرتو پۆلیسیش بۆ بڵاوەپێکردنی ئەو زۆرتر لە ١٠٠ پیاوو گەنجە لە گازی بیبەر کەڵکی وەرگرت.

هێلێن مەک ئانتی وەزیری دادگەری ئەو وڵاتەش لەدژکردەوە بەرامبەر بە توندوتیژیەکانی ڕۆژی دووشەم ڕایگەیاندوە کە سەری سوڕماوە لەو ڕوداوەو بەشداربوەکانی تووشی هەڵوێستی سەخت دەبن.