پەرلەمانی ئینگلیز لە گەمارۆی لایەنگرانی فەلەستیندا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i429561-پەرلەمانی_ئینگلیز_لە_گەمارۆی_لایەنگرانی_فەلەستیندا
لایەنگرانی مافەکانی فەلەستینیەکان لە ئینگلیز بە پێکهێنانی زنجیرەیەکی مرۆیی چەند کیلۆمەتری لە دەوری بینای پەرلەمانی بەریتانیا، هێزی پەیامەکەیان سەلماند بە پەرلەمانتارانی پەرلەمانی نوێی ئەم وڵاتە.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ته‌مووز 20, 2024 08:25 Asia/Tehran

لایەنگرانی مافەکانی فەلەستینیەکان لە ئینگلیز بە پێکهێنانی زنجیرەیەکی مرۆیی چەند کیلۆمەتری لە دەوری بینای پەرلەمانی بەریتانیا، هێزی پەیامەکەیان سەلماند بە پەرلەمانتارانی پەرلەمانی نوێی ئەم وڵاتە.

لایەنگرانی مافەکانی فەلەستینیەکان لە ئینگلیز بە پێکهێنانی زنجیرەیەکی مرۆیی چەند کیلۆمەتری لە دەوری بینای پەرلەمانی بەریتانیا بۆ ماوەید وو کاتژمێر، هێزی پەیامەکەیان نیشانی پەرلەمانتارانی پەرلەمانی نوێی ئەم وڵاتە دا. لایەنگرانی ئارمانجی فەەلستین هاوکات لەگەڵ دەسپێبوونی چالاکیی خولی تازەی پەرلەمانی ئینگلیز پاش هەڵبژاردنەکان، لە هەنگاوێکی دەسپێشخەرانەدا زنجیرەیەکی مرۆیی چەند کیلۆمەتری لە دەوری بینای پەرلەمانی بەریتانیا پێکهێنا و بە هاواری "دەسهەڵگرن لە دابینکردنی چەک بۆ ئیسرائیل و ژینۆساید لە غەززە ڕاگرن"، "فەلەستین؛ لە ڕووبارەوە بۆ دەریا دەبێ ڕزگار بکرێت" و "ئیسرائیل ڕژێمێکی تیرۆریستییە"،  توڕەیی و ناڕەزایەتی خۆیان دژ بە ڕژێمی زایۆنی و لایەنگرانی دەربڕی.

ئەوان هەروەها ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە بەردەوام بوونی بەڕێکرانی بۆمب و مووشەک لە ئینگلیزەوە بۆ ئیسراییل و ئەو کارەیان بە بەشداریکردن لە جەنایەتەکانی ئیسراییل و ژینۆسایدی فەلەستینییەکان زانی و داوای ڕاگیردرانی دەستبەجێیان کرد.