کۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی ئاسایش سەبارەت بە تیرۆری ئیسماعیل هەنیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i429997-کۆبوونەوەی_نائاسایی_ئەنجوومەنی_ئاسایش_سەبارەت_بە_تیرۆری_ئیسماعیل_هەنیە
ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە کۆبوونەوە نائاسایەکەی ئەنجوومەنەکەیان سەبارەت بە ڕوداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لەئاکامی تیرۆری ئیسماعیل هەنیەی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە تاران پەلاماری زایۆنیستەکانیان شەرمەزار کردو نیگەرانی خۆشیان ڕاگەیاند لە پەرەگرتنی بارگرژیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 01, 2024 03:45 Asia/Tehran

ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لە کۆبوونەوە نائاسایەکەی ئەنجوومەنەکەیان سەبارەت بە ڕوداوەکانی ڕۆژهەڵاتی ناڤین لەئاکامی تیرۆری ئیسماعیل هەنیەی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس لە تاران پەلاماری زایۆنیستەکانیان شەرمەزار کردو نیگەرانی خۆشیان ڕاگەیاند لە پەرەگرتنی بارگرژیەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناڤین.

باڵوێزو نوێنەری چین لە ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان لەو کۆبوونەوە نائاسایەی دوێنێ چوارشەم بەکاتی خۆجێیی ئەنجوومەنی ئاسایش دا وەک یەکێک لە ئەندامانی هەمیشەیی ئەو ئەنجوومەنە وێرای شەرمەزارکردنی تیرۆری ئیسماعیل هەنیە لەدوای جێگری سکرتێری گشتی ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان دەستی بە قسە کردو ئەو تیرۆرەی بە هەوڵیکی ئاشکرا بۆ لەنێوبردنی هەوڵەکانی ئاشتی پێناسە کرد.

"دیمیتری پۆلیانسک"ی باڵوێزو جێگری نوێنەرایەتی ڕوسیا لەو ڕێکخراوەش کە وڵاتەکەی سەرۆکایەتی ئەم خولەی ئەنجوومەنی ئاسایشی لەئەستۆیە وێرای شەرمەزارکردنی تیرۆری ئیسماعیل هەنیە لە گوتارێک دا ڕایگەیاند کە ئەوەی کە ئەو تیرۆرەی بەڕێوە بردوە یان پاڵپشتی لێکردوە دەبی بزانێ کە کارێکی وه ها چەندە ترسناکە بۆ ئاشتی نێونەتەوەیی.

"عەمار بن جامیع"ی باڵوێزو نوێنەری جەزایریش لەو کۆبوونەوەدا ڕایگەیاند کە جەزایر سەرەخۆشی خۆی بە برا فەلەستینیەکان ڕادەگەیەنێ و ئەو پەلامارەش پەلامارێکی سادە نیە  بەڵکوو کردەوەیەکی بێ بەزەیانەو پێشێلی سەروەری خاکی وڵاتێکە.

کازیم فەتلاوی نوێنەری هەمیشەیی عێراق و نوێنەری سیەرالئۆن"  لە ڕیکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان"یش ئەو کردەوە تیرۆریستیەی شەرمەزار کرد.