هێزگەی ئەتۆمیی زاپرۆژیا و کۆرسک ئامانجی پەلاماری تیرۆریستانی ئوکراینی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i430617-هێزگەی_ئەتۆمیی_زاپرۆژیا_و_کۆرسک_ئامانجی_پەلاماری_تیرۆریستانی_ئوکراینی
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتی؛ هێزگە ئەتۆمییەکانی زاپرۆژیا و کۆرسک بوونەتە ئامانجی هەڵمەتە تیرۆریستییەکانی کییەف.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئاب 24, 2024 04:45 Asia/Tehran

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتی؛ هێزگە ئەتۆمییەکانی زاپرۆژیا و کۆرسک بوونەتە ئامانجی هەڵمەتە تیرۆریستییەکانی کییەف.

ماریا زاخارۆڤا وتی: هێزگە ئەتۆمییەکانی زاپرۆژیا و کۆرسک بوونەتە ئامانجی هەڵمەتە تیرۆریستییە جەنایەتکارانەکانی ئوکراین.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتیشی کە کییەف لە جبەخانەکانیدا پلان و گەڵاڵەی بەربڵاوی هەیە بۆ چالاکیی تیرۆریستی، لە تەقاندنەوەی ژێرخانە ناسەربازییەکان و کوشتنی خەڵکی مەدەنی بگرە تا  تیرۆریزمی ئەتۆمی. 

"ڤیلادمیر پوتین"ی سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕۆژی پێنجشەممە لە کۆبوونەوەی لێکدانەوەی باروودۆخی ناوچە سەرسنوورییەکانی وڵاتەکەی ، باسی هەوڵە بێ دەسکەوتەکانی هێزەکانی ئوکراینی کرد بۆ پەلاماردانی هێزگەی ئەتۆمیی کۆرسک و وتی: ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی پشکێنەر دەنیرێ بۆ لێکۆڵینەوە لەم بارەوە.

پێشتریش وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا بە ئاماژە بەوەی کە ئوکراین بەنیزە پەلاماری هێزگەی ئەتۆمیی کۆرسک بدات ، پێیشیداگرت ئاگرکەوتنەوە لە تاوەری فێنککەرەوەی هێزگەی زاپرۆژیایش نیگەرانییەکی زۆری بە دواوە بووە.