ناڕەزایەتی جیهانی لە حاند ژینوسایدی خەڵکی غەزە لە لایەن ڕژیمی زایونیستیەوە
خەڵکی وڵاتانی جوراوجوری جیهان لە ناڕەزایەتی بە ژینوساید کردنی خەڵکی غەززە لە لایەن ڕژیمی زایوینسیتەوە خوپیشاندانیان کرد .
سەدان کەس لە خەڵکی ئوتریش لە ڤیەنی پێتەختی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە و بە بەرز کردنەوەی لافیتەگەلێک خوازیاری دامەزرانی ئاگر بەسی خێرا و هەمیشەیی بوون لە کەرتی غەززە . هەزاران کەس لە خەڵکی لەندنیش بە ئامادە بوون لە شەقامەکانی ئەو شارە وێڕای ڕاگەیاندنی هاودەنگی لە گەڵ خەڵکی فەلەستین جەخیتان کرد لە سەر کۆتایی خیرای یارمەتی چەکەمەنی ئەمریکایی بە ڕژیمی منداڵکوژی ئیسرئیل .
خوپیشاندەرانی بریتانیایییش داواین لە حکومەتی ئەو وڵاتە کرد هەناردەی هەر جورە چەکێک بۆ ناو تەلابیب ڕابگرێت .لاگرانی فەلەستینی لە ئاڕژانتینیش با سازدانی خوپیشاندان خوازیاری ڕاگرتنی کومەڵکوژی لە غەزە بوون .
خوێندکارانی زانکوەکانی ئەمریکاش لە ناڕەزایەتی بە دڕندەکاریەکانی ئەرتەشی ڕژیمی ز ایونیستی دژی خەڵکی فەلەستین خوپیشاندانیان کرد . سەدان کەس لە بەرلینی ئاڵمانیش بو لاگری لە خەڵکی بێ دەرتانی فەلەستین خوپیشاندانیان کرد خەڵکی کوپنهاگی دانمارکیش بو هاودەنگی و پشتیوانی لە خەلکی فەلەستین خوپیشاندانیان کرد لە سەرەتای دەسپێکی پەلامارەکانی ڕژیمی زایونیستی بوس ەر کەرتی غەززە لە حەوتی ئوگتوبری 2023 تا ئێستا 40 هەزارو 972 فەلەستینی شەهید و 94 هەزار و 761 کەسیش بریندار بوونە