ئینگلیز لەمپەری بەردەم دامەزرانی ئاشتی لە ئوکراین
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i431368-ئینگلیز_لەمپەری_بەردەم_دامەزرانی_ئاشتی_لە_ئوکراین
جێگری یەکەمی نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی کە ئینگلیز دەورێکی گرینگ دەگێڕێ لە تێکدانی ئاشتی لە ئوکراین.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 25, 2024 05:48 Asia/Tehran
  •  ئینگلیز لەمپەری بەردەم دامەزرانی ئاشتی لە ئوکراین

جێگری یەکەمی نوێنەری هەمیشەیی ڕووسیا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان وتی کە ئینگلیز دەورێکی گرینگ دەگێڕێ لە تێکدانی ئاشتی لە ئوکراین.

دیمیتری پۆلیانسکی وتی: ئینگلیز ئێستاکە دوژمنی سەرەکیی ئاشتی لە ئوکراینە. ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە پەلاماردرانی کۆڕسک باشترین وەڵام لە لایەن ئوکراینەوە بوو بۆ هەموو ئەو کەسانەی هیوادار بوون بەوەی کە ئاشتی لە زەین و مێشکی کاربەدەستانی ئوکرایندا بێ، راشیگەیاند: با ئەوەمان لە بیر نەچێ کە فەرمانەکەی زلەنسکی لەبارەی قەدەغەی هەرچەشنە دانوستان لەگەڵ ڕووسیا، ئێستایش هەر لە جێی خۆیەتی.

وەزیری دەرەوەی ڕووسیایش کۆسپنانەوەکانی بەرەی ڕۆژاوا لە سەر ڕێگای دانوستانەکانی نێوان ئەم وڵاتە و ئوکراینی دایە بەر ڕەخنە وگازندەوە. سێرگەیی لاڤرۆف لەمبارەوە وتی: نەیارانی دانوستانی نێوان مۆسکۆ و کییەف دەبێ لەوە تێبگەن کە هەرچی زەمان زیاتر تێپەڕێ، دەسڕاگەیشتن بە ڕێککەوتن دژوارتر دەبێ.