پوتین: وەڵامی مووشەک، بە چەکی ئەتۆمی دەدەینەوە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i431403-پوتین_وەڵامی_مووشەک_بە_چەکی_ئەتۆمی_دەدەینەوە
سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی وڵاتەکەیدا، شەرت و مەرجەکانی دەکارهێنانی چەکی ئەتۆمیی ڕاگەیاند.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
ئه‌یلوول 26, 2024 08:06 Asia/Tehran

سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕۆژی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی وڵاتەکەیدا، شەرت و مەرجەکانی دەکارهێنانی چەکی ئەتۆمیی ڕاگەیاند.

ڤیلادیمیر پوتینی سەرۆک کۆماری ڕووسیا دوێنی چوارشەممە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی وڵاتەکەیدا سەبارەت بە توانای پێشپێگریی ئەتۆمی ڕاشکاوانە رایگەیاند: بێتوو دەسدرێژی بکرێتە سەر خاکی ڕووسیا یان بلاڕووس ئێمە مافی دەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی بۆ خۆمان بە پارێزراو دەزانین.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە درێژەی قسەکانیدا داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی وڵاتەکەی کرد سیاسەتی پێشپێگریی ئەتۆمیی مۆسکۆ لەگەڵ باروودۆخی نوێ ڕێکخەن. پوتین لەم بارەوە وتی: ڕووسیا دەبێ هەندێ گۆڕانکاری لە ڕەوشی سەربازی و سیاسیی خۆی بەدیبێنێ. ڕێکخستنی بنەماکانی سیاسەتی وڵاتەکەمان لە بواری پێشپێگریی ئەتۆمیدا لەگەڵ واقیعی ئێستا گەلێک پێویستە.