کۆمکاری عەرەب: ژینۆسایدی ئیسراییل لە باکووری غەززە بۆ کۆچپێکردنی زۆرەملییە
کۆمکاری عەرەب بە شەرمەزار کردنی ئۆپەراسیۆنی ژینۆسایدی ڕژێمی زایۆنی لە غەززە، ئەم کردەوانەی بە بەشێک لە پلانێکی بەربڵاو زانی کە بۆ کۆچ پێکردنی زۆرەملیی فەلەستینییەکان دەست پێ بووە.
«احمد ابوالغیط» ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەب بە شەرمەزار کردنی ئۆپەراسیۆنی بێبڕانەوەکانی ڕژێمی زایۆنی لە باکووری کەرتی غەززە بەتایبەت لە جەبالیا وتی: ئیسراییل سەرقاڵ بوونی جیهانی بە جەنایەتەکانی لە لوبنان وەک هەلێک دەقۆزێتەوە بۆ ئەوەی جەنایەتێکی زیاتر زێدە بکاتە کارنامەی رەش و جێی شەرمەزاریی خۆی لە غەززە.
ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەب وتیشی: ڕژێمی زایۆنی بە پێشگری بە گەیشتنی شتومەکی پێویست لەوان ئاو و خۆراک بە دەستی دانیشتووانی کەرتی غەززە و هەروەها بۆردومانکردنی بێوچانی ناوەندە دەرمانییەکان و ڕووخاندنی تۆکمە و تەواوی بینا و باڵاخانەکان، سیاسەتێکی تەواو بێبەزەییانەی گرتۆتە بەر.