سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە ئیسپانیا
تشرینی یهکهم 31, 2024 19:46 Asia/Tehran
حکومەتی ئیسپانیا لەبەر لافاو و باهۆزی کارەساتبار و نالەبار لەم وڵاتە سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتیی ڕاگەیاند.
لافاوی کەموێنە و کاولکەر لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئیسپانیا تا ئێستا ٩٥ قوربانی لێکەوتۆتەوە و زەبری قورسی لەم وڵاتە داوە، ئەو بارانەی بەلێزمە کە لە ڕۆژی سێشەممەوە دەست پێببوو و تا چوارشەممە بێوچان دەباری، بووە هۆی هەستانەوەی لافاو لە باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئیسپانیا و ناوچەگەلێکی بەربڵاوی لە مالاگا تا والێنسیای کاول کردووە.