تشرینی دووه‌م 01, 2024 09:59 Asia/Tehran
  • کۆریای باکوورمووشەکی بالستیکی کێشوەربڕی نوێ تاقی کردەوە

پیونگ یانگ ڕۆژی پێنجشەممە مووشەکێکی کێشوەربڕی تازەی " هوا سونگ-١٩"ی" تاقی کردەوەوڕێبەری کۆریای باکوور ئەم کارەی بە سەرکەوتوویەکی ئاشكرا زانی

 

 

 

 

هەواڵدەری ناوەندی کۆرە، هواسونگ-١٩ ی " بە دوایین وەشان وتۆکمەکەری" مووشەکەکانی هواسونگ زانی.بەپێی ئەم ڕاپۆرتە ، ئەم مووشەکە بەبەرزایی ٧هەزارو٦٨٧کیلومێتری گەیشت ویەک هەزارویەک کیلونێتری لە ماوەی پێنج هەزارو١٥٦چرکە پێواوپاشان لە ئاوەکانی ڕۆژهەڵاتی نیمچەدوورگەی کۆرە نیشتەوە. کیم جۆنگ ئون " هاوێژرانی ئەم مووشەکەی بە سەرکەوتنێکی ئاشکرا زانی ووتی دۆخی هژمونیکی کۆریای باکوور لە بواری گەشەی هاوێشتنی چەکەمەنی ناڤۆکی،پێچەوانە نابێتەوە" یان" ناگەڕێتە دواوە.ئەمە درێژخایەنترین هاوێژرانی مووشەکەبالستیکەکانی کێشوەربڕلەلایەن کۆریای باکووربوو وکۆریای باشوورهۆشداری داوە کە پیونگ یانگ ئەگەریی هەیە لە باتی ناردنی هێزوبەشداری کردن لە شەڕی ئۆکراین ، تەکنۆلۆژیای مووشەکی لە ڕووسیا وەربگرێت.ئەمریکا ، ژاپۆن وکۆریای باشوورلە کاردانەوە بە هاوێشتنی مووشەکی کۆریای باکوورلە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند : ئێمە لە کۆماری دێموکراتیکی گەلی کۆریا داوا ئەکەێن کە خێرا زەنجیرە کاروکردەی ورۆژێنەرانە وبی سەقامی خۆی کە دەبێتە هۆی هەڕەشەلێکردن لە ئاشتی وئەمنیەتی نیمچە دوورگەی کۆریاودەورەبەری ، ڕابگرێت. هەروەها ئینگلیز، ماڵت، سلوونی، ئەمریکا، فەڕانسە، کۆریای باشووروژاپۆن خوازیاری ئەنجام دانی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بوون لە چوارەمی نوامبەرەوە.ئانتونی بلێنکین وەزیری دەرەوەی ئەمریکا یش شەوی پێنجشەممە ڕایگەیاندووە کە واشنتۆن بڕوای وایە ، دە هەزارهێزی سەربازی کۆریای باکوور چوونەتە ڕووسیا ونزیک بە هەشت هەزارکەسیان لە ناوچەی کورسک "ی" ڕووسیا لە سنووری ئۆکرانیا سەقامگیر بوونە. هەروەها " کیم یونگ –هیون" وەزیری بەرگری کۆریای باشوورشەوی پێنجشەممە ئیدعای کرد کە پیونگ یانگ سەرباری ناردنی هێز،نزیک بە هەزارمووشەک وفرەتر لە دە ملیۆن گوللە هاوەنی ناردووە بۆ ڕووسیا .

 

 

سەرپەیڤ