تشرینی دووه‌م 03, 2024 08:36 Asia/Tehran
  • ژماری قوربانیانی لافاو لە ئیسپانیا بۆ ٢٠٥ کەس زیادی کرد

ژماری قوربانیانی لافاوە مێژووییەکەی ئیسپانیا هەتا رۆژی هەینی بۆ لانیکەم ٢٠٥ کەس زیادی کردو ڕاپۆرەکان دەریدەخا ژمارێکی زۆر لە خەڵک هێشتا هەر بێ سەروشوێنن.

بەرپرسانی ئیسپانیایی رایانگەیاند، لەنیو کەسانێک کە گیانیان لەدەست داوە، ٢٠٢ کەسیان خەڵکی ناوچەی "والنسیا"ن و ئەگەری بارینی بارانی بەلێزمەتر لە رۆژانی داهاتوو لەو ناوچەیە، هەیە.

بەقسەی کاربەدەستانی ئیسپانیایی، باهۆز و فەرتەنە لە رۆژانی سێ شەممەو چوارشەممە، خەساری زۆری لێکەوتەوەو ئەوەش بیرهێنەرەوەی شوێنهاتەکانی سەرچاوەگرتوو لە سەرهەڵدانی سۆنامی بوو.

زۆرێ لە شەقامەکان لەبەر کەڵەکەبوونی ئۆتۆمبیلەکان و دارووپەردوو داخران و خەڵک لەناو ماڵەکانیاندا گرفتار بوون و نەیانتوانی دەرکەون. چەند ناوچەیەک بەرەوڕوی کوژرانەوەی کارەبا، بڕانی ئاو و پەیوەندیی تەلەفۆنین.

ئیسپانیا لە دوو ساڵی ڕابردوودا بارودۆخی ویشکەساڵی وەپشت سەر ناوەەو لەبەر قاقڕ و بێ ئاوبوونی زەوی، بەرەوڕووی مەترسیی لافاو هەستانە.  

سەرپەیڤ