نیگەرانیی موسوڵمانەکان لە پەرە سەندنی ڕەگەزپەرەستی لە وڵاتانی ئوروپایی
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i432889-نیگەرانیی_موسوڵمانەکان_لە_پەرە_سەندنی_ڕەگەزپەرەستی_لە_وڵاتانی_ئوروپایی
ئاژانسی یەکێتیی ئوروپا بۆ مافی سەرەکی بە ڕاپرسی لە نزیکەی دە هەزار موسوڵمان لە سێزدە وڵاتی ئوروپایی ڕایگەیاند کە موسوڵمانەکان لە پەرە سەندنی توندی ڕەگەز پەرەستی زیانیان دیتووە و بە توندی نیگەرانن.
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
تشرینی دووه‌م 14, 2024 07:11 Asia/Tehran
  • نیگەرانیی موسوڵمانەکان لە پەرە سەندنی ڕەگەزپەرەستی لە وڵاتانی ئوروپایی

ئاژانسی یەکێتیی ئوروپا بۆ مافی سەرەکی بە ڕاپرسی لە نزیکەی دە هەزار موسوڵمان لە سێزدە وڵاتی ئوروپایی ڕایگەیاند کە موسوڵمانەکان لە پەرە سەندنی توندی ڕەگەز پەرەستی زیانیان دیتووە و بە توندی نیگەرانن.

مەسعوود شەجەرە سەرۆکی کومیسیونی مافی مڕۆڤی  ئیسلامی لە بریتانیا وتی: ئێمە ڕاپۆڕتگەلێک لە فەڕانسا ئاڵمان ئینگلیز کەنادا ئەمریکا و ئیتالیامان هەیە کە نیشان ئەدات بوارێک ڕەخساوە کە سیاسەتوانان بەرنامە سازانی تەلەفیزیونی بەرهەمە فەرهەنگیەکانی دیکە لە ڕۆژئاوا چڕبوونەتەوە لەسەر ئەوەی کە ئیسلام بە پرسێکی نەرێنی بناسێنن. دامەزراوەکانی چاودێری کۆمەڵایەتی لە ئینگلیز بڕوایان وایە دوای لاگری خەڵک بە تایبەت موسوڵمانەکان لە مافی فەلەستینیەکان و ناڕەزایەتی لە دڕندەکاری ئەوان پەلاماردژی موسوڵمانان لە ئوروپا بۆ وێنە لە ئینگلیز توند بووەتەوە و موسولمانەکان و ماڵ و موڵکی ئەوان بەردەوام کەوتونەتە بە پەلاماری ڕەگەز پەرەستانە کە هەڵبەت ناڕەزایەتی موسوڵمانەکانی بەدواوە بووە.