تشرینی دووه‌م 21, 2024 19:03 Asia/Tehran
  • ئولیانۆف: ڕۆژاواییەکان هەڵەیەکی گەورەیان کرد

نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی سەقامگیر لە ڤییەنا بە ئاماژە بە هەوڵی ژمارێک وڵاتی ڕۆژاوایی بە ئەمریکایشەوە بۆ پێشکەشکردنی دەقی بڕیارنامەیەکی دژە ئێرانی لە ئەنجومەنی بڕیاردەراندا، پەسەنکرانی ئەو دەقەی بە هەڵەیەکی یەکجار گەورە وەسف کرد.

"میخاییل ئۆلیانۆف" نوێنەری ڕووسیا لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی نێو شاری ڤییەنا، کاردانەوەی نیشان دا بەرامبەر بە پێشکەشکرانی دەقی پێشنووسی بڕیارنامەی دژەئێرانی لە ئەنجومەنی بڕیاردەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیدا لە لایەن ئینگلیز، فەرەنسا، ئەڵمان و ئەمریکاوە، و ئەو هەوڵەی دایە بەر ڕەخنە و گازندەوە.

ئۆلیانۆف وتیشی: ژمارێک حکومەتی ڕۆژاوایی هەڵەیەکی یەکجار گەورەیان کرد کە دواهاتی یەکجار نالەباری دەبێ. وادیارە ئەوان دیپلۆماسییان وەلاناوە و ڕوویان کردۆتە تەشەنەپێدانی کێشە و ناکۆکییەکان.

ناوبراو بە ئاماژە بە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بڕیاردەران کە لەم ڕۆژاوانەدا و لە ناوەندی ئاژانسی ئەتۆمی لە ڤییەنا خەریکە بەڕێوە دەچێ، نووسی: ئێمە چاوەڕیی باسێکی گەرم و گوڕ لەبارەی ئێران دەکەین لە ئەنجومەنی بڕیاردەراندا. 

سەرپەیڤ