سەندێرز: نەتانیاهۆ جەنایەتکاری جەنگییە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i433632-سەندێرز_نەتانیاهۆ_جەنایەتکاری_جەنگییە
سناتۆری سەربەخۆی ئەیالەتی وێرمۆنتی ئەمریکا وتی کە حکومەتی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی خەریکی ئەنجامدانی جەنایەتی جەنگی و پاکتاوی نژادییە لە غەززەدا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 03, 2024 15:11 Asia/Tehran
  • سەندێرز: نەتانیاهۆ جەنایەتکاری جەنگییە

سناتۆری سەربەخۆی ئەیالەتی وێرمۆنتی ئەمریکا وتی کە حکومەتی بنیامین نەتانیاهۆی سەرۆکوەزیرانی ڕژێمی زایۆنی خەریکی ئەنجامدانی جەنایەتی جەنگی و پاکتاوی نژادییە لە غەززەدا.

بێرنی سەندێرز ڕوو لە بنیامین نەتانیاهۆ وتوویەتی کە ئێوە بە برسێتیدان بە خەڵک و قەڵاچۆ کردنی هەزاران کەسی مەدەنی بەرەنگاری تیرۆریزم نابنەوە، جەنایەتی جەنگی دەکەن. سەندێرز بە ئاماژە بە قسەکانی موشە یەلعەون وەزیری پێشووتری شەڕی ڕژێمی زایۆنی کە وتبوی: حکومەتی بنیامین نەتانیاهۆ و کاربەدەستانی ئێستای ئیسراییل خەریکی ئەنجامدانی جەنایەتی جەنگین لە کەرتی غەززە، وتیشی: داوا لە سەرانی دیکەی سوپای ئیسراییل دەکەم کە ئەوانیش لەگەڵ یەعلەون هاودەنگ بن و دەنگیان بەرز بکەنەوە. یەعلەون وتوویەتی کە ئەو ئامانجانەی بنیامین نەتانیاهۆ پێوشوێنی دەگرێ واتە داگیرکردنی غەززە، پەیوەست کردنی بە فەلەستینی داگیرکراوە و پاکتاوکردنی نژادی، جەنایەتێکی نەبەخشراوە کە لە لایەن کابینەی تووندڕەوەوە جێبەجێ دەکرێ.