شکستی گەڵاڵەی لێپرسینەوە له سەرۆک کۆماری کوریای باشوور
دەنگ وەرگرتن سەبارەت بە لێپێچینەوە له سەروک کۆماری کوریای باشوور بە هۆی ئامادە نەبوونی نوێنەرانی پارتی دەسەڵاتدار لەو دانیشتنەدا شکستی هێنا و دەنگ وەرگرتن بەڕێوە نەچوو
هەموو جگە لە سێ نوێنەری حیزبی دەسەڵاتداری ناسراو بە هێزی جەماوەر ڕۆژی شەمە دەنگ وەرگرتن سەبارەت بە گەڵاڵەی لێپرسینەوەله سەرۆک کومار " یون سوک یولیان " بایکوت کرد و ئەو بابەتە لەوانەیە ببێتە هۆ تا یون بە هۆی هەوڵدانی بۆ داسەپاندنی حکومەتی سەربازیی و قەدەغەی هاتو چۆ کە وڵاتەکەی لە بشێوی سیاسی بە جێ هێشت لێپرسینەوه ی لێ نەکرێت . بەم بایکوتە ئوپوزوسیون نەیتوانی 200 دەنگی پێویست بۆ دەسپێکی ڕەوتی لێپرسینەوە دەس بخات . وا دێتە بەرچاو کە چەقبەستوویی لە نێوان ئوپوزوسیون کە پەرلەممان کونتڕوڵ دەکات و سەرۆک کومار ،درێژەی دەبێت. ڤوو ڤوون شیک سەرۆکی پارڵەمان داوای لە نوێنەرانی حیزبی دەسەڵاتداری ناسراو بە هێزی جەماوەرکرد بگه رینه وە بۆ ناو دانیشتنەکە و دەنگ بە لێپرسینەوە بدەن