نەتەوە یەکگرتووەکان: جموجوڵەکانی ئیسراییل لە سوریا دەبێ بوەستێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i433864-نەتەوە_یەکگرتووەکان_جموجوڵەکانی_ئیسراییل_لە_سوریا_دەبێ_بوەستێ
نێردراوی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا لە لێتوانێکدا لە کاردانەوە بە داگیرکرانی بەشێک لە خاکی ئەم وڵاتە لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە، خوازیاری کۆتایی هاتنی ئەم کردەوانەی تلاڤیڤ بوو.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 10, 2024 15:45 Asia/Tehran
  • نەتەوە یەکگرتووەکان: جموجوڵەکانی ئیسراییل لە سوریا دەبێ بوەستێ

نێردراوی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری سووریا لە لێتوانێکدا لە کاردانەوە بە داگیرکرانی بەشێک لە خاکی ئەم وڵاتە لە لایەن ڕژێمی زایۆنییەوە، خوازیاری کۆتایی هاتنی ئەم کردەوانەی تلاڤیڤ بوو.

گیەر پێدێرسێن وتوویەتی کە سووریا ئێستا لەسەر دووڕیانێکدایە و جموجۆڵەکانی ئێستای ئیسراییل لە خاکی ئەم وڵاتە دەبێ ڕابگیردرێ.

پێدێرسێن هەروەها خوازیاری هەڵگیرانی هەنگاوە بەراییەکان و گیرانەبەری تەگبیری پێویست بۆ گوێزرانەوەی دەسەڵات بە بەشداریی هەموو چین و توێژەکانی گەلی سووریا بوو. ناوبراو هەروەها وشداری دا لە حاند ڕوودانی شەڕوپێکدادانی زیاتر لە سوریا، بێتوو بەشدارییەکی بەربڵاو لە پێکهێنانی حکوومەت لەم وڵاتە نەکرێ وتیشی: ئێستاکە هەیئەتی تەحریروشام گرووپی دەسەڵاتدارە لە دیمەشقدا، بەڵام تەنیا گرووپ نییە.

نێردراوی تایبەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کاروباری سوریا پێشتریش بە هێنانە ئارای داخوازی دەستپێبوونی پرۆسەی گوێزرانەوەی دەسەڵات لە سوریا ، جەختی کردبوو لەسەر ئەوەی کە هەموو سوورییەکان دەبێ ئەولەوییەت بدەنە دانوستان، یەکپارچەیی و یەکدەنگی و هەروەها ڕێزگرتن لە یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان.