خۆپیشاندانی ژاپونیەکان دژی هێزەکانی ئەمریکا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i433982-خۆپیشاندانی_ژاپونیەکان_دژی_هێزەکانی_ئەمریکا
خەڵکی ژاپون کە بە هۆی ئامادە بوونی هێزە ئەمریکیەکان لە وڵاتەکەیان زیانی قورسیان لێ کەوتبوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیانە دژی توند و تیژی جینسی فەرمانبەرانی سەربازیی ئەمریکایان بەڕێوە برد.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 14, 2024 15:50 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی ژاپونیەکان دژی هێزەکانی ئەمریکا

خەڵکی ژاپون کە بە هۆی ئامادە بوونی هێزە ئەمریکیەکان لە وڵاتەکەیان زیانی قورسیان لێ کەوتبوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیانە دژی توند و تیژی جینسی فەرمانبەرانی سەربازیی ئەمریکایان بەڕێوە برد.

سەدان شاروومەندی  ژاپونی لە بەردەم بینای وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەیان لە شاری توکیو   ناڕەزایەتیان دەربڕی بەرامبەر بە توندوتیژی جنسی  فەرمانبەرانی  سەربازیی ئەمریکی کە لەو وڵاتە جێگیر بوون . ڕۆژی هەینی، دادگای ناوچەی ناها، سەربازێکی هێزی ئاسمانی ئەمریکای بە تاوانی ڕفاندن و دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر کچێکی ژاپۆنی خوار تەمەنی ١٦ ساڵ لە ئۆکیناوا لە مانگی  دیسامبری  ٢٠٢٣، سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپاند. خۆپیشاندەرانی تۆکیۆ ڕایانگەیاند کە پێنج ساڵ زیندانی بۆ سەربازێکی ئەمریکی زۆر کەمە بە بەراورد بەو ئازارەی کە قوربانییەکە لەم تاوانەدا  دیتوویە.