پوتین: ڕۆژاوا ڕووسیا بەرەو هێڵی سوور پاڵپێوەدەنێ
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i434052-پوتین_ڕۆژاوا_ڕووسیا_بەرەو_هێڵی_سوور_پاڵپێوەدەنێ
سەرۆک کۆماری ڕووسیا بە ئاماژە بە جم و جۆڵی سەربازیی ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی ئەندامی ناتۆ لە جیهان وتی: ڕۆژاوا ڕووسیا بەرەو هێڵی سوور پاڵپێوەدەنێ و مۆسکۆ ناتوانێ بەرامبەر بەم ستراتژییەی ئەوان بێدەنگ بێت.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 16, 2024 16:13 Asia/Tehran
  • پوتین: ڕۆژاوا ڕووسیا بەرەو هێڵی سوور پاڵپێوەدەنێ

سەرۆک کۆماری ڕووسیا بە ئاماژە بە جم و جۆڵی سەربازیی ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی ئەندامی ناتۆ لە جیهان وتی: ڕۆژاوا ڕووسیا بەرەو هێڵی سوور پاڵپێوەدەنێ و مۆسکۆ ناتوانێ بەرامبەر بەم ستراتژییەی ئەوان بێدەنگ بێت.

ڤیلادمیر پوتین  ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرماندەرانی باڵا لە وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیادا وتیشی: لە ڕۆژاوادا ئەوان بە هاسانی خەڵکی خۆیان لەم بانگەشە بێ بنەمایە دەترسێنن کە گوایە ڕووسیا بەنیازی پەلاماردانیانە. ناوبراو وتیشی: ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژاوایی شەڕی چەن ڕەهەندی دژ بە ڕووسیا وەڕی دەخەن و لەم باروودۆخەدا، ئێمە بێدەنگە ناکەین و وەڵام دەدەینەوە.

پوتین بە ئاماژە بە ناپاوەجێبوونی ڕەوشی سەربازی- سیاسیی جیهان و لەسەروە بوونی پوتانسییەلی شەڕ و پێکدادان لە هەندێ ناوچەی جیهاندا وتیشی: خوێن و خوێنڕشتن لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەر بەردەوامە. ناوبراو ڕاشیگەیاند: بێتوو ئەمریکا دەست بکاتە سەقامگیرکردنی مووشەکە ئەتۆمییە نیوانبڕەکانی، ئێمەیش سنوورە دڵخوازانەکانمان سەبارەت بە دانانی ئەم مووشەکانی هەڵدەگرین.

سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی: بەڕێکرانی هێز و ڕاوێژکاری سەربازی بۆ ئوکراین تەشەنەی زیاتری شەڕ و کێشەی بە دواوە دەبێ و ناتۆیش هەموو هەوڵی خۆی دەدات بۆ پەرەپیدانی دزە و دەسەڵاتی لە ئاسیا و ئوقیانووسییەدا.