کانونی یه‌که‌م 29, 2024 19:30 Asia/Tehran
  • بەردەوامبوونی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی مۆسکۆ لە ئوکراین

وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیا باسی کوژرانی ٩٠٠ سەرباز و ئەفسەری ئۆکراینی کردووە لە درێژەی ئۆپەراسیۆنی تایبەتی مۆسکۆ لە ماوەی شەو و ڕۆژی ڕابردوودا.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرەڤانیی ڕووسیادا هاتووە؛ ژێرخانەکانی بنکەی ئاسمانی سەربازی و بنکەی هاویشتنی درۆنی هێزە چەکدارەکانی ئوکراین کەوتۆتە بەر هێرش. یەکینەکانی ناوەندیش پازدە هێرشی هێزەکانی ئۆکراینیان بەرپەرچ داوەتەوە کە لەو هەڵمەتەدا کیەف زیاتر لە ٤٨٠ هێزی سەربازی خۆی لە دەست داوە. شەڕی ئۆکراین دوا بە دوای ئاوڕنەدانەوەی ڕۆژاوا لە نیگەرانییە ئاسایشییەکانی مۆسکۆ سەبارەت بە پەرە پێدرانی سنوورەکانی هاوپەیمانیی سەربازی ناتۆ بەرەو سنوورەکانی ڕووسیا، لە فێڤرییەی ٢٠٢٢ـوە دەست پێ بووە. وڵاتانی ڕۆژاوایی لە شەڕی ڕووسیا و ئۆکرانیدا لە جیاتی ئەوەی تەرکیز بکەنە سەر دەیتنەوەی ڕێگاچارەی دیپلۆماتیک و ئاشتییانە، بوونەتە هۆی بڵێسەپێدرانی زیاتری ئاگری ئەم شەڕە و درێژخایەنتر بوونی.

سەرپەیڤ