وەزارەتی خەزانەدانی ئەمریکا هەک کرا
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i434500-وەزارەتی_خەزانەدانی_ئەمریکا_هەک_کرا
هەواڵدەریی فەڕەنسا باسی هێرشی سایبێری بۆ سەر وەزارەتی خەزانەداری ئەمریکای کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 31, 2024 15:01 Asia/Tehran
  • وەزارەتی خەزانەدانی ئەمریکا هەک کرا

هەواڵدەریی فەڕەنسا باسی هێرشی سایبێری بۆ سەر وەزارەتی خەزانەداری ئەمریکای کرد.

وەزارەتی خەزانەداری ئەمریکا ئێوارەی دووشەممە بانگەشەی کرد کە دەورگێڕێکی پاڵپشتیکراو لە لایەن چینەوە بۆتە هۆکاری دزەی سایبێریی ئەم دواییە لە نێو سیستەمەکانی ئەم وەزارەتخانەیەدا. هەواڵدەریی فەرەنسا ڕاپۆرتی داوە کە ئەم دەزەی سایبۆتە هۆی پەککەوتنی ژمارەیەک لە دامودەزگاکان و سیستەمەکانی وەزارەتی خەزانەداریی ئەمریکا. ئەوە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی دەرەوەی چین بانگەشەی هەککرانی سیستەمەکانی وەزارەتی خەزانەداریی ئەمریکا لە لایەن هەکێرە حکومەتییەکانی چینی وەدرۆ خستۆتەوە و ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا بە ئامانجی سیاسی، چین تۆمەتبار بە هێرشی هەکێری دەکات.