کانونی دوھەم 05, 2025 18:24 Asia/Tehran
  • کێشەکانی ئەورووپا لەگەڵ بڕانی گازی ڕووسیا

هاوکات لەگەڵ بڕانی گازی هەناردەی ڕووسیا بۆ ئەورووپا سەرما و سۆڵەیەکی قورس بەشە جۆربەجۆرەکانی ئەورووپای بەرەوڕووی کێشەیەکی یەکجار ئەستەم کردۆتەوە.

کەناڵی بلومبێرگ لە ڕاپۆرتێکدا باسی تەگبیرەکانی ئەورووپای کردووە بۆ بەرەوڕووبوونەوەی ئەو زستانە دژوارەی لە بەردەمیدایەوە، هۆکارەکەشی گەڕاندۆتەوە بۆ بڕانی هەناردەی گاز لە ڕووسیاوە لە جەنگەی بایکۆتەکانی وزەی ئەورووپا دژ بە مۆسکۆ. لە ڕاپۆرتی بلوومبێرگدا هاتووە؛ گەیشتنی شەپۆلێکی هەوای ساردی کەم وێنە بە ئەورووپا بە مانای ئەوەیە سەرانی وڵاتانی ئەم کێشوەرە ناچار دەبن بە دەکارهێنانی زیاتر لە ئاستی ئاسایی پاشەکەوتی گاز.  بە پێی ڕاپۆرتەکان پاشەکەوتی گازی ئەورووپا ئێستاکە گەیشتووەتە ژێری ٧٥%. پاش نوێ نەکرانەوەی گرێبەستی پێنج ساڵەی ترانزیتی گازی ڕووسیا لە ڕێگەی ئۆکراینەوە بۆ ئەورووپا، هەناردەی گازی سروشتیی ڕووسیا لە یەکەم کاتژمێرەکانی یەکەم ڕۆژی ساڵی ٢٠٢٥ دا ڕاگیردرا.

سەرپەیڤ