ئاسمانی بەندیخانەکانی ئینگلیز؛ مەیدانی تەرەتێنی تاوانکاران
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i434899-ئاسمانی_بەندیخانەکانی_ئینگلیز_مەیدانی_تەرەتێنی_تاوانکاران
بەرپرسی چاودێری و پشکنینی بەندیخانەکانی ئینگلیز وشداری داوە کە دەکارهێنانی درۆن بۆ قاچاخکردنی چەک و مادەی هۆشبەر بۆ زیندانەکانی ئەم وڵاتە بۆتە مەترسییەک لەسەر ئاسایشی نیشتمانیی وڵات.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 14, 2025 16:03 Asia/Tehran
  • ئاسمانی بەندیخانەکانی ئینگلیز؛ مەیدانی تەرەتێنی تاوانکاران

بەرپرسی چاودێری و پشکنینی بەندیخانەکانی ئینگلیز وشداری داوە کە دەکارهێنانی درۆن بۆ قاچاخکردنی چەک و مادەی هۆشبەر بۆ زیندانەکانی ئەم وڵاتە بۆتە مەترسییەک لەسەر ئاسایشی نیشتمانیی وڵات.


چارلی تەیلۆر وتی: بەندیخانەکانی مەنچێستەر و لانگ لارتین کە پڕمەترسیترین تاوانکاران لەوان تیرۆریستان و سەرانی باندە جەنایەتکارەکانیان تێدایە، بەرەوڕووی قەیرانی پڕمەترسیی قاچاخ لە ڕێگای درۆن بوونەتەوە.

چارلی تەیلۆر ڕایگەیاند: لەم بەندیخانانەدا ئابوورییەکی نایاسایی پڕ پیت سەریهەڵداوە و کۆنترۆڵی ئاسمانی دەوروبەری ئەم بەندیخانانە لە دەستی باندە شەڕاشۆ و تاوانکارەکاندایە. ناوبراو وتیشی: گەلێک جێینیگەرانییە کە پۆلیس و فەرمانبەران و ستافی بەندیخانەکە بە کردەوە کۆنترۆڵی ئاسمانی دەوروبەری ئەم بەندیخانانەیان لە دەستدا نەماوە. ئەم ڕەوشە، ئاسایشی فەرمانبەران، زیندانییەکان و لە ئاکامدا ئاسایشی گشتیی وڵات دەخاتە مەترسییەوە و دەبێ خێرا بەرەنگاری ببینەوە.