لاڤرۆڤ: پەیمانی نێوان ڕووسیا و ئێران ئولگوی هاوکاری نێوان وڵاتانی سەربەخۆیە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i435011-لاڤرۆڤ_پەیمانی_نێوان_ڕووسیا_و_ئێران_ئولگوی_هاوکاری_نێوان_وڵاتانی_سەربەخۆیە
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، پەیماننامەی نوێی ئەم وڵاتە و کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە ئولگوی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی سەربەخۆ وەسف کرد،
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 18, 2025 12:19 Asia/Tehran
  •   لاڤرۆڤ: پەیمانی نێوان ڕووسیا و ئێران ئولگوی هاوکاری نێوان وڵاتانی سەربەخۆیە

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، پەیماننامەی نوێی ئەم وڵاتە و کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە ئولگوی پەیوەندییەکانی نێوان وڵاتانی سەربەخۆ وەسف کرد،

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا بە ئاماژەدان بە پەیماننامەی ستراتژیکی هەمەلایەنەی هاوبەشی ئێران و ڕووسیا جەختی لەوە کردەوە کە ئەم ڕێککەوتنە نموونەی پەیوەندییەکانی  نێوان وڵاتانی سەربەخۆیە . بە وتەی  لاڤرۆڤ ئەم پەیماننامەیە نموونەی چۆنیەتی هاوکاری نێوان دەوڵەتە سەربەخۆکانە.  ڤلادیمیر پوتین ومەسعودی پزشکیان  هاوتا ئێرانیەکەی، ڕۆژی هەینی لە مۆسکۆ پەیماننامەی هاوبەشی ستراتژیکی هاوبەشی ئێران و ڕووسیایان واژۆ کرد وەزیری  دەرەوەی ئێرانیش هەروەها   وێڕای ئاماژە بەوەی کە س شوناسی  ڕێککەوتنی ئێران و ڕووسیا بە شێوەیەکی سەرەکی ئابوورییە و وتی: پەیوەندییەکانی ئێران و ڕووسیا تا ئێستا باش بووە و بەردەوامیش باشتر دەبێت.