ناڕەزایەتی دەربڕینی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بە دەسگیرکرانی پەیامنێرێکی پشتیوانی فەلەستین لە سوئیس
ڕێکخراوی دیدەوانی مافی مرۆڤی ئوروپا مەدیتەرانە کاروکردەی حکومەتی سوئیسی بە دەسگیرکرانی "عەلی ئەبو نەعمە" پەیامنێر وبەڕێوەبەری ماڵپەڕی ئیلکترونیک ئینتفادە لە سەروبەندی بەشداری کردنی ناوبراو لە کەمپینی یەکێتی ویەکگرتوویی لەگەل فەلەستینیەکان لە زۆریخ،ی " شەرمەزارکرد.
ئەم ڕێکخراوەیە بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند : دەسگیرکرانی ئەم پەیامنێرە، پیشاندەری ڕێکاری نیگەرانکەرەوەی حکومەتە ڕۆژئاواییەکانە کە لە ژێر زەخت وگوشاری زایۆنیزم، ئازادی بیروڕادەربڕینی بەرتەسک کردووە و پەلامار ئەکەنەسەر چالاکان وڕۆژنامەوانانێک کەلە مافی فەلەستینیەکان بەرگری ئەکەن وڕەنج وئازارەکانیان بڵاوئەکەنەوە وپیشانی خەڵکی جیهانی ئەدەن .
ئەم ڕێکخراوەیە خوازیاری ئازادی خێراتر وبێ شەرت ومەرجی " ئەبو نەعمە" ودەستەبەری ڕێزگرتن لە مافی مرۆڤ بوون.هەمو وڕێکخراوەکانی نێودەوڵەتی وسەندیکاکانی پەیامنێری خوازیاری گرتنی هەڵوێستی تاقانە لەدژی جەنایەتە بەردەوامەکانی ڕژێمی داگیرکەر وهەوڵ بۆ دەستەبەری لاگری وپشتیوانی کردن لە مافی پەیامنێران وچالاکان بوون .