کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی دیکە لە ئەمریکا ؛ دوایین ئاماری کوژراوان و کاولکاری لە ڕووداوەکە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i435454-کەوتنە_خوارەوەی_فڕۆکەیەکی_دیکە_لە_ئەمریکا_دوایین_ئاماری_کوژراوان_و_کاولکاری_لە_ڕووداوەکە
کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی دیکە لە ئەمریکا بووە هۆی گیانلەدەسدانی 6 کەس . ئەو فڕۆکەیە چەن ماڵ و تڕوموبیلی تێکڕماند
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 01, 2025 13:05 Asia/Tehran
  • کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی دیکە لە ئەمریکا ؛ دوایین ئاماری کوژراوان و کاولکاری لە ڕووداوەکە

کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەیەکی دیکە لە ئەمریکا بووە هۆی گیانلەدەسدانی 6 کەس . ئەو فڕۆکەیە چەن ماڵ و تڕوموبیلی تێکڕماند

لە کاتێکدا پێکدادانی هێلیکۆپتەرێکی سەربازی و فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر لە واشنتۆن پرسیاری زۆری لەبارەی  ئاسایشی ئاسمانی ئەمریکا دروستکردووە، ڕووداوێکی ئاسمانی نوێ لەو وڵاتە ڕوویداوە. بەهۆی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەکی بچووک لە ئەمریکا کە وەک ئەمبولانسی ئاسمانی بەکاردەهێنرا، شەش کەس گیانیان لەدەستدا. سەرچاوە ناوخۆییەکان ڕایانگەیاند: فڕۆکەیەکی ئەمبولانسی ئاسمانی لە جوری  لیرجێت ٥٥  لە شاری فیلادلفیا کەوتە خوارەوە و بەهۆیەوە چەند ماڵ و ئۆتۆمبێلێک سووتاون. فڕۆکەکە هەڵگری  نەخۆشێک و دوو هاوەڕێیەکەی  و دوو پزیشک و فڕۆکەوانەکەی بوو کە هەموویان گیانیان لەدەستدا