ڕێبەری کۆریای باکوور: بەرنامەی ئەتۆمیمان بەهێزتر دەکەین
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i435710-ڕێبەری_کۆریای_باکوور_بەرنامەی_ئەتۆمیمان_بەهێزتر_دەکەین
ڕێبەری کۆریای باکوور بە وەبەر ڕەخنەدانی تووندی هاوکارییە سیانەکانی ئەمریکا، ژاپۆن و کۆریای باشوور، بەڵێنی بەهێزتر و پێشکەوتووتر کردنی بەرنامە ئەتۆمییەکانی پیونگ یانگی دا.
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 09, 2025 14:32 Asia/Tehran
  • ڕێبەری کۆریای باکوور: بەرنامەی ئەتۆمیمان بەهێزتر دەکەین

ڕێبەری کۆریای باکوور بە وەبەر ڕەخنەدانی تووندی هاوکارییە سیانەکانی ئەمریکا، ژاپۆن و کۆریای باشوور، بەڵێنی بەهێزتر و پێشکەوتووتر کردنی بەرنامە ئەتۆمییەکانی پیونگ یانگی دا.

کیم جونگ ئون ڕایگەیاند کە زۆربوونی بەشداریی ئاسایشیی ئەمریکا لەگەڵ کۆریای باشوور و ژاپۆن مەترسییەکی قورس لە سەر کۆریای باکوور دێتە ئەژمار. کیم وتیشی: هاوکاریی ئاسایشیی سێلایەنەی ئەمریکا، ژاپۆن و کۆریای باشوور کە بە پیلانگێڕی ئەمریکا بۆ پێکهێنانی  ناوچەیەکی وەک ناتۆی دەست پێبووە، هاوسەنگیی سەربازی لە شێوەدوورگەی کۆریای تێکداوە و کێشەیەکی قورسە لە سەر  ئاسایشی پیونگ یانگ.