مسکۆ: بەم زووانە حکوومەتی ئوکراین دەڕووەخێ
شوبات 13, 2025 18:39 Asia/Tehran
سەرۆکی دە زگای هەواڵگری دەرەوەیی ڕووسیا وتی ئوکراین دەڕووخێ و پێداگری کرد کە ئەم ڕوودام بەم زووانە دەقەومێ.
سێرگێئی ناریشکین سەروکی دەزگەی هەواڵگریی ڕووسیا ئەمڕۆ بە وتووێژێک دا کە تەرخان درا بوو بە پرسی مافەوانی ناوچەکانی ئوکراین، وتی : پرسی خاوەندارەتی سەرزەوینی ئوکراین دەبێ بە پێی لێکدانەوەیەکی مێژوویی وردبینانە بێت.
ناوبراو لە درێژە دا وتیشی : پۆلۆنیا تەماحی کردوەتە سەر ناوچەی لێویو لە ڕۆژاوای ئۆکراین و ئەوەش بێ هۆوهەگەر نییە.
لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا کاربەدەستانی ئەمریکی وێڕای ڕەت کردنەوەی پلانی وەرگیرانی ئوکراین وەک ئەندامێکی ناتۆ، وتوویەتی گەڕانەوەی ئەم وڵاتە بۆ سنوورەکانی ساڵی 2014 نامومکینە.