نەیاریەتی ئەنجومەنی ئاسایش لە گەڵ پلانی ئەمریکا سەبارەت بە غەزە
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i436239-نەیاریەتی_ئەنجومەنی_ئاسایش_لە_گەڵ_پلانی_ئەمریکا_سەبارەت_بە_غەزە
هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش تەنانەت هاوپیمانانی هەمیشەیی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان یەکدەنگ و بە ڕوونی نەیاریەتی خۆیان لە گەڵ پلانەکەی دوناڵد تڕەمپ بۆ دەرکردنی بە زۆرە ملێ خەڵکی غەزە ڕاگەیاند
(last modified 2026-02-14T07:05:55+00:00 )
شوبات 26, 2025 05:52 Asia/Tehran

هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش تەنانەت هاوپیمانانی هەمیشەیی ئەمریکا لە ڕێکخراوی نەتەوەکان یەکدەنگ و بە ڕوونی نەیاریەتی خۆیان لە گەڵ پلانەکەی دوناڵد تڕەمپ بۆ دەرکردنی بە زۆرە ملێ خەڵکی غەزە ڕاگەیاند

 لە دانیشتنی ئەنجومەنی  ئاسایش هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ وێنە  باڵوێزانی  ئینگلیز  فەڕانسا  ڕووسیا  لە  ڕێکخراوی نەتەوەکان نەیاریەتیان کرد لەگەڵ  دەر کردنی بە زۆرە ملێ  خەڵکی غەزە . نیکولاس دی ڕیویر باڵوێزی فەڕانسا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان  وتیشی  کاتی ئەوە گەیشتووە  کە ئەو ئەنجومەنە  ڕابگات بە داهاتووی کەرتی غەزە و بنیاتنەوەی . فەڕانسا هەرجۆرە گواستنەوەی بە زۆرە ملێ خەڵکی فەلەستین شەرمەزار دەکات ئەو کارە  بە پێچەوانەی  یاسا نێونەتەوەییکانە و هەڕەشەیە بۆ سەر سەقامی ناوچە