سێناتوری ئەمریکایی : ڕوداوەکەی کۆشکی سپی گالتەجاڕێک بوو بۆ یارمەتی گەیاندن بە پوتین
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i436324-سێناتوری_ئەمریکایی_ڕوداوەکەی_کۆشکی_سپی_گالتەجاڕێک_بوو_بۆ_یارمەتی_گەیاندن_بە_پوتین
سێناتوردێموکراتی ئەمریکایی دەڵی ئەو شتەی کە لە کۆشکی سپی ڕوویدا لە نێوان سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە وهاوشانە ئۆکرانیاییەکەی ، گاڵتەجاڕبووبۆ یارمەتی دان بە سەرۆک کۆماری ڕووسیا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 01, 2025 10:51 Asia/Tehran
  •  سێناتوری ئەمریکایی : ڕوداوەکەی کۆشکی سپی گالتەجاڕێک بوو بۆ یارمەتی گەیاندن بە پوتین

سێناتوردێموکراتی ئەمریکایی دەڵی ئەو شتەی کە لە کۆشکی سپی ڕوویدا لە نێوان سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە وهاوشانە ئۆکرانیاییەکەی ، گاڵتەجاڕبووبۆ یارمەتی دان بە سەرۆک کۆماری ڕووسیا.

کریس مورفی، سێناتوری دێموکراتی کۆنگرەی ئەمریکا دەمەقاڵە ومشت ومڕی نیوان ترامپ وڤیلادێمیر زلنسکی ، سەرۆک کۆمارانی ئەمریکا وئۆکرانیای لە کۆشکی سپی بەگاڵتەجاڕێک وەسف کرد.

مورفی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکسدا نووسی: ئەوشتەی لە دەفتەری بەیزی ڕووی دا ، گاڵتەجاڕو داوێکی گەڵاڵەڕێژی کراوبوو بە مەبەستی یارمەتی دان بە دیکتاتوری بیڕەحمی ڕووسیا وزەبردان لە ئەمنیەتی ئەمریکا. زلنسکی دوێنێ لە نوسینگەی بەیزی کۆشکی سپی لەگەڵ ترامپ دیداری کرد.

سەردان وچاوپێکەوتنیان کە خەرێک بوو بڵاودەکرایەوە ، لەناکاو بوو بە کێبەرکیی وهاتووهاواروترامپ هاوتای ئوکرانیایی خۆی تاوانبار کردبە بێ ڕێزی کردن وجی دی ونس ، جێگری ترامپیش وتی کە زلنسکی هیچکات لەبەر یارمەتیەکانی ئەمریکا بە ئۆکرانیا ، دەسخۆشی لە ئەمریکا نەکردووە.