ئادار 03, 2025 19:34 Asia/Tehran
  • هەڵوێستی چین لە کاردانەوە بە کەڵک وەرگرتن لە میکانیزمی پەلەپیتکە دژی ئێران

باڵوێزی و نوێنەری هەمیشەیی چین لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بە وتنی ئەوەی کە بەکارهێنانی میکانیزمی پەلە پیتکەی ئەنجومەنی ئاسایش بنیاتنەر نیە ، هاوکاری ئێران وئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناڤۆکی بە سەرکەوتوانە زانی .

 فوکونگ باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی  چین  لە ڕێکخراوی نەتەوە  یەکگرتووەکان بە وتنی ئەوەی  کە بەکارهێنانی   میکانیزمی   پەلەپیتکەی  ئەنجومەنی  ئاسایش  بنیاتنەر  نیە   بە سەرکەوتوو  ڕاگەیاندنی    وتووێژەکانی  ئەم  دواییەی  ئێران و یەکێتیی ئوروپا  خوازیاری  درێژەی هاوکارییەکان بوو. نوێنەری  هەمیشەیی  چین  لە  ڕێکخراوی نەتەوە  یەکگرتووەکان    سەفەری  ڕافائێل گروسی  سکرتێری  گشتیی  ئاژانسی  نێونەتەوەیی  وزەی  ناڤوکی   بۆ ئێرانی  بە سەرکەوتوانە    زانی  و درێژەی  هاوکاری  تاران و  ئاژانسی  بە  ئەرێنی   وەسف کرد . ئەو کاربەدەستە  چینیە  ڕایگەیاند  ئەمریکا  وەک تاوانباری سەرەکی  قەیرانی  ناڤوکی  ئێران دەبێ  خوببوێرێ لە کردەوەی  دوژمنکارانە  و نیاز پاکی خۆی نیشان بدات  ئەمریکا نابێ  گەڕانەوەی  سیاسەتی    گوشاری  لانی زوریی  دژی  ئێران  دووپات کاتەوە .

سەرپەیڤ