چوونی ئۆتۆمبێلێک بۆ ناو جەماوەر لە مانهایمی ئاڵمان
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i436434-چوونی_ئۆتۆمبێلێک_بۆ_ناو_جەماوەر_لە_مانهایمی_ئاڵمان
. لە شاری مانهایم لە ئەڵمانیا، ئۆتۆمبێلێک بە سەر جەماوەردا چووە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 03, 2025 13:09 Asia/Tehran
  • چوونی ئۆتۆمبێلێک بۆ ناو جەماوەر لە مانهایمی ئاڵمان

. لە شاری مانهایم لە ئەڵمانیا، ئۆتۆمبێلێک بە سەر جەماوەردا چووە و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و چەند کەسێکی دیکەش برینداربوون

. بەگوێرەی میدیاکانی ئەڵمانیا، لە شاری مانهایمی ئەڵمانیا ئۆتۆمبێلێک خۆی کێشا بە  جەماوەردا، کەسێک گیانی لەدەستدا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون. ڕۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی هەروەها بڵاویکردەوە، شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلەی بەسەر خەڵکەکەدا چووە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکان و پۆلیسی ئەڵمانیاوە دەستگیرکراوە. ڕوودانی ئەم جۆرە ڕووداوانە لە وڵاتانی ئەوروپا لە چەند مانگی ڕابردوودا زیادی کردووە.