دواهاتی پڕمەترسیی بڕانی یارمەتیی سەربازی لە ئۆکراین
https://kurdish.sahartv.ir/news/جیهان-i436467-دواهاتی_پڕمەترسیی_بڕانی_یارمەتیی_سەربازی_لە_ئۆکراین
بڕیاری ئەمریکا لەسەر بڕینی یارمەتییە سەربازییەکانی لە ئوکرایین، تووڕەیی کاربەدەستان و نوێنەرانی پەرلەمانی ئەم وڵاتەی بەدواوە بوو.
(last modified 2026-02-24T13:12:24+00:00 )
ئادار 04, 2025 11:43 Asia/Tehran
  • دواهاتی پڕمەترسیی بڕانی یارمەتیی سەربازی لە ئۆکراین

بڕیاری ئەمریکا لەسەر بڕینی یارمەتییە سەربازییەکانی لە ئوکرایین، تووڕەیی کاربەدەستان و نوێنەرانی پەرلەمانی ئەم وڵاتەی بەدواوە بوو.

ئەلکساندەر مرێژکۆف سەرۆکی لیژنەی پێوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی ئۆکراین وتی: زۆر زوو دواهاتە پڕ مەترسییەکانی ئەم بڕیارە دەبینین. کاریگەری ئەم ڕاگرتنی یارمەتییانە لە ڕۆژانی داهاتوودا لە گۆڕەپانی شەڕدا دەردەکەوێ. ناوبراو وتیشی: ڕێک ئەو کاتەی کە پێویستمان بە چەک و پاڵپشتیی ئەمریکایە پێدەچێت کە ئەوان پشتی ڕووسیایان گرتبێت. داوا لە ترەمپ دەکەم کە کایە بە ئاگر نەکات، لەبەر ئەوەی کە گیانی مرۆڤەکان لە مەترسیدایە. گرووپێکی لایەنگری ئۆکراینیش لە کاردانەوە بە بڕیارەکەی ترەمپ بانگەشەی کردووە کە ناوبراو ئۆکراینییەکانی هەروا بەرداوە و ئاوڕیان لێ ناداتەوە.